سه‌عات 10ى سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مرۆ 22/7/2014 به سه‌رپه‌رشتى سه‌نته‌رى توێژینه‌وه ی په‌رله‌مان و به ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران و راوێژكارانى په‌رله‌مانى كوردستان و نوێنه‌رانى سه‌رجه‌م پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌رانى ژماره‌یه‌ك له قونسوڵخانهكان له هۆڵی په‌ناگیرى په‌رله‌مانى كوردستان گفتوگۆیه‌كى كراوه له‌سه‌ر پرسى پێكهاته جیاوازه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ده‌سته‌به‌ركردنى مافه نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌كان به‌رێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا وته‌ى ده‌ستپێك له‌لایه‌ن كاردۆ محمد راوێژكارى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان پێشكه‌شكرا و وێرای به‌خێرهێنانى ئاماده‌بووان رایگه‌یاند پێویسته گفتوگۆكان له‌سه‌ر بنچینه‌ى زانستى و یاسایی به‌رێوه‌بچن و هاوكات جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه پێویسته یاسایه‌ك له هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت كه مافی سه‌رجه‌م پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌كان بپارێزێت .
پاشان له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رانى دانیشتنه‌كه ده‌رگاى گفتوگۆكان كرایه‌وه‌و ئاماده‌بووانى گفتوگۆ كراوه‌كه راو بۆچوونه‌كانى خۆیان له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌كه خسته‌رو ، پاشان به رای زۆرینه وا به‌باش زانرا تاوه‌كو رێكه‌وتى 17/8/2014 سه‌رجه‌م پێهاتهكان پێشنیازه‌كانى خۆیان بۆ سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان بنێرن وپاش ئه‌و رێكه‌وته درێژه بهدانیشتنهكان بدرێت.