سه‌عات 10:00 سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ 22/12/2014 به‌ئاماده‌بوونی د.یوسف محمد سادق سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فه‌خره‌ددین قادر سكرتێری په‌رله‌مان، سه‌نته‌ری توێژینه‌وه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ لیژنه‌ی كاروباری منداڵ و خێزان، وۆركشۆپێكی تایبه‌ت به پرۆژه یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ په‌رله‌مانتاران رێكخست.
له‌ده‌سپێكی وۆركشۆپه‌كه‌دا، كه به‌به‌شداریی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی منداڵ و خێزانی په‌رله‌مان و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی لیژنه‌كانی دیكه‌ی په‌رله‌مان و فراكسیۆنه‌كان و راوێژكارانی په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك له‌به‌رێوه‌به‌رانی گشتی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم و نوێنه‌ری خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تییه‌كان و كورته‌باڵاكان به‌رێوه‌چوو، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مان-ه‌وه وتارێكی ده‌رباره‌ی گرنگی پرۆژه یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی پێشكهشك به‌ئاماده‌بووان كرا.
له‌ده‌سپێكی وته‌كه‌یدا، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سوپاسی لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى په‌رله‌مان وسه‌نته‌رى توێژینه‌وه كرد بۆ سازدانی ئه‌م دیداره‌و راشیگه‌یاند: له ڕاستیدا كاركردن له بوارى دادپه‌روه‌رى و كۆمه‌ڵایه‌تى و هێنانه‌دى دادپهرورهى كۆمه‌ڵایه‌تى یه‌كێك بووه له‌و به‌ڵینانه‌ى كه هه‌موو لیسته‌كانى به‌شداربوى هه‌ڵبژاردنى پێشوو به ده‌نگده‌ره‌كانی خۆیان داوه. هه‌وه‌رها سه‌رۆكی په‌رله‌مان وتیشی: بۆ ڕێكخستنى ئه‌م بواره وه هێنانه‌كایه‌ى لایه‌نى كه‌مى ئاستى بژێوى بۆ هاوڵاتیانى كوردستان، له‌م ڕووه‌وه تا ئێستا ( 6 ) پڕۆژه یاسا پێشكه‌شى په‌رله‌مانى كوردستان كراوه‌و ئێمه‌ش له په‌رله‌مانى كوردستان خوێندنه‌وه‌مان بۆ ئه‌م پڕۆژه یاسایانه كردووه و ئاراسته‌ى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیدار كراوه، جێگاى ده‌ستخۆشى ئێمه‌شن كه ئه‌وان هه‌وڵێكى جددیاندا بۆ ڕێكخستنى ئه‌م پڕۆژانه، له چوارچێوه‌ى یه‌ك پڕۆژه یاسا رێكیان خسته‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆ كراوه ، ئێستاش له‌به‌رده‌ستى به‌ڕێزتانه.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌وه‌شی بۆ ئاماده‌بووان روونكرده‌وه: ئه‌م بابه‌ته ته‌نها په‌یوه‌ندیدار نییه له‌به‌جێ گه‌یاندنى به‌ڵێنه‌كانى هه‌ڵبژاردن، به‌ڵكو ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندى داره به ئاسایشى نیشتمانى هه‌رێمى كوردستان و له ڕاستیشدا له‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ى كه كردوومانه له ڕابردوو، له ئێستاشدا ئه‌گه‌ر ئه‌م دیراسانه ئه‌نجام بدرێن هه‌ژارى و نه‌بوونى دادى كۆمه‌ڵایه‌تى یه‌كێكه له هه‌ره هۆكاره ترسناكه‌كانى هاتنه كایه‌ى توندوتیژى و په‌ره‌پێدان به‌و ژینگه‌یه‌ى كه ئیمڕۆ گروپه تیرۆریستیه‌كان كه ئه‌توانن كاره‌كانى خۆیان ئه‌نجام بده‌ن.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌شیدا، سه‌رۆكی په‌رله‌مان راشیگه‌یاند: هێنانه كایه‌ی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی رێگا خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ هاتنه كایه‌ی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌هه‌رێم و به‌رنامه‌ی ئێمه‌ش بۆ باشكردنی ژیانی هاووڵاتیانی هه‌رێم به‌تایبه‌تی چینی هه‌ژاران، كه له‌ماوه‌ی رابردوودا، یه‌كێك له‌و ره‌خنانه‌ی به‌رده‌وام له‌هه‌رێم گیراوه ئه‌وه بووه، كه دابه‌شكردنێكی نادادپه‌روه‌رانه‌ی داهات هه‌یه له نێوان چینه‌كانی هه‌رێم و یه‌كێك لهچارهسهرییهكانی ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به‌و پرۆژه‌یه‌وه هه‌یه.
دواتر، به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری وۆركشۆپه‌كه، كه پانێلی به‌رێوه‌بردن پێكهاتبوو له گه‌شه دارا جه‌لال سه‌رۆكی لیژنه‌ی منداڵ و خێزانی په‌رله‌مان و عبدالسلام به‌رواری په‌رله‌مانتاری پێشوو و ئازاد وه‌رتی نووسه‌رو خاوه‌ن بیرۆكه‌ی پرۆژه‌كه، مادده‌و برگه‌كانی پرۆژه یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر داهاتووی وڵات و هاوڵاتیان بۆ ئاماده‌بووان روونكرانه‌وه.
به‌پێی پرۆژه یاساكه، كه له 35 مادده پێكهاتووه، هه‌ر هاووڵاتییه‌كی بێكاری هه‌رێم، یاخود په‌ككه‌وته یان ژنی جیابوویه‌وه‌و یاخود هه‌ر دانیشتوانێكی هه‌رێم كه له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك بژێوی ژیانی ده‌ست نه‌كه‌وێت و له‌حاڵه‌تی بێكاریدابێت، ئه‌وا له‌رێگه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌وه مووچه‌یه‌كی بۆ ده‌بردرێته‌وه، كه‌به‌شی بژێوی ژیانی بكات.
هه‌ر به‌پێی پرۆژه‌كه، پێشنیاركراوه مانگانه هه‌ر منداڵێكی هه‌رێم تا ته‌مه‌نی 5 ساڵی 50 هه‌زاری پێبدرێت و 6-12 ساڵی 75 هه‌زار دینار‌و 13-15 ساڵیش بری 100 هه‌زار دینار‌و منداڵی تا ته‌مه‌نی 18ساڵی 120هه‌زار دیناری پێبدرێت. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی دایك و باوكی بێكاریش، به‌هه‌مانشێوه به‌برێكی دیاریكراو هاوكاری ده‌كرێن.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی پرۆژه‌كه‌دا، حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند ده‌كات بهبیمهی ته‌ندروستی و دابینكردنی كرێی نیشته‌جێبوون به‌تایبه‌تی بۆ هاووڵاتیانی بێكارو كه‌مده‌رامه‌ت. له‌باره‌ی گرنگی و سووده‌كانی ئه‌و پرۆژه‌یه‌شه‌وه، ئازاد وه‌رتی، ئاماده‌كاری پرۆژه‌كه، له لێدوانێكیدا، رایگه‌یاند: ئامانجی سه‌ره‌كی پرۆژه یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، بریتییه له‌نه‌هێشتنی هه‌ژاری و ئه‌وی دیكه‌شییان دابینكردنی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری كه له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه بناغه‌ی دادپه‌روه‌ری پته‌وتر ده‌كه‌ن.
ئازاد وه‌رتی، وتیشی: بێگومان ئه‌و پرۆژه‌یه كاریگه‌ری راسته‌وخۆ له‌سه‌ر بازاری كار دروست ده‌كات و ده‌بێته‌هۆی كاراكردنی كه‌رتی گشتی و تایبه‌تی و له‌هه‌مووشی گرنگتر، دانانی سیستمێكی ته‌ندروستی پێشكه‌وتووتر له‌وه‌ی ئێستا بۆ هاووڵاتیان و دڵنیا به‌خشینه به‌چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه قورس و درێژخایه‌نه‌كان و له‌ئه‌ستۆگرتنی تێچووی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان له‌هه‌ر ئاستێكدابێت.
جێی ئاماژه‌یه، وۆركشۆپێكی تایبه‌ت به پرۆژه یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی تا ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت و بریاریشه كۆی تێبینی و پێشنیازه‌كان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و چاكتركردنی پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن رێكخه‌رانی وۆركشۆپه‌كه تۆمار بكرێن و دواتر به‌پێی رێككاره یاساییه‌كان له‌ناو پرۆژه‌كه جێدهكرێنهوه.