سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: ئاساییە هێزەکان جیاوازبن، بەڵام نابێت جیاوازییەکانمان ماڵی کوردی پەرتەوازە بکات

25/03/2015 01:14:00 م
سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 25/3/2015 به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.یوسف محه‌مه‌د صادق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ‌و د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكى جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فه‌خره‌دین قادر عارف سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره‌ (4)ی ئاساییی خولى به‌هاره‌، ساڵى دووه‌م له‌ خولى چواره‌مى هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی خوێنده‌وه‌ كه‌ له‌دوو خاڵ پێكهاتبوو، خاڵی یه‌كه‌می به‌رده‌وامبوون بوو له‌سه‌ر گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ یاسای سه‌ندوقی داهاته‌كانی نه‌وت ‌و گاز له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ماده‌كانی (72،74،75) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركرا‌و، خاڵی دووه‌میش، تایبه‌تبوو به‌ده‌نگدان له‌سه‌ر متمانه‌دان و سوێندخواردنی یاسایی  (غازی سه‌عید سلێمان) بۆ پۆستی وه‌زیری هه‌رێم.
به‌ر له‌خستنه‌رووی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار، به‌هۆی روودانی ده‌مه‌قاله‌و پێكداهه‌ڵپژان له‌نێوان ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار به‌ر له‌ده‌سپێكردنی دانیشتنه‌كه‌، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بریاری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كیدا بۆ ده‌رخستنی راستییه‌كانی رووداوه‌كه‌. 
له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی هاوبه‌شی لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌باره‌ی پرۆژه‌ یاسای سه‌ندوقی كوردستان بۆ داهاته‌ نه‌وتی ‌و گازییه‌كان، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تییه‌كانیان ده‌رباره‌ی رووداوه‌كه‌، له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی دانیشتنه‌كه‌ی هه‌ڵگرت.
له‌كاتژمێر 02:20 پاشنیوه‌رۆ، به‌شی دووه‌می دانیشتنه‌كه‌ ده‌ستیپێكرده‌وه‌و د.یوسف محەمەد سادق سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ی سه‌رله‌به‌یانی، وتی"ئەو ڕوداوە نەدەبوو ڕووبدات، دەبێت لەم قۆناغە هەستیارەدا هەمومان بە گیانی یەک تیمییەوە کاربکەین و کێشە لاوەکییەکانمان بخەینە ئەولاوە، چونکە لە رابردوودا بەرامبەر تیرۆرستان و دوژمنانمان بە یەکگرتوویی توانیمان پارێزگاریی لە خاک و وڵاتمان بکەین، ئەگەر نەتوانین کێشە و گرفتەکانمان لە ڕیگەی سازان و گفتوگۆوە چارەسەر بکەین، مەترسی پەرتەوازەیی ماڵی کوردی لێدەکەوێتەوەو ئەوکات هەمومان پێکەوە زەرەرمەند دەبین."
لەبەشێکی تری وتەکانیدا، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وتی "داواکارم لە هەمو هێزە سیاسییەکان، بە گیانی نەتەوەییەوە مامەڵە بکەن و خۆیان بە دوور بگرن لە توندوتیژیی و یەکتر بریندارکردن، ئاساییە هێزەکان جیاوازبن، بەڵام نابێت ئەو جیاوازییەکانمان ماڵی کوردی پەرتەوازە بکات.
لەبەرامبەر وتەکانی سەرۆکی پەرلەماندا، ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان وتی "ئێمە ئیدانەی ئەو ڕووداوە نەخوازراوە دەکەین، ئەوە گوزارشت نییە لە سیاسەتی پارتی. ئێمە هەمومان پێکەوە لە پەرلەمان و حکومەت بەشدارین و داواکارین هەمو لایەنەکان پێکەوە کار بکەین بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخەکە. دواتر سه‌رۆكی په‌رله‌مان دانیشتنه‌كه‌ی هه‌ڵگرت بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو. 
پێویسته‌ بوترێت نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێش دەستپێکردنی دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان، شەڕ لە نێوان هەردوو پەرلەمانتاری پارتی (نازم کەبیر و مەردان خدر) لەگەڵ پەرلەمانتاری گۆڕان (عەلی حەمەساڵح) درووست بوو، ئەو دوو پەرلەمانتارە  هێرشیان کردە سەر (عەلی حەمەساڵح) بەمەش پشێوی لە نێوان پەرلەمانتاران درووست بوو، سەرۆکی پەرلەمان بڕیاریدا، هەردوو پەرلەمانتار (نازم کەبیر و مەردان خدر) بەشداری دانیشتنی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆی پەرلەمان نەکەن.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<كانون الثاني 2019>
سأاثأخج
2930311234
567891011
12131415161718
19202122232425
2627282930311
2345678