سه‌عات 10:30ى سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ 12/04/2105 ، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌نته‌ری توێژینه‌وه، دیالۆگێكی كراوه‌ی تایبه‌ت بهبهپلهی وه‌زیفی ده‌رچوانی زانسته سیاسییه‌كان، به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی دارایی و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیییه‌كانی ده‌ره‌وه و ژماریه‌ك له‌مامۆستاو خوێندكارانی به‌شه زانسته سیاسیییهكانی زانكۆكانی هه‌رێم به‌رێوه‌برد.
له‌ده‌سپێكی دیالۆگی كراوه‌ی تایبه‌ت بهبهپلهی وه‌زیفی ده‌رچوانی زانسته سیاسییه‌كان، مامۆستایان و خوێندكارانی به‌شه زانسته سیاسیییهكانی زانكۆكانی هه‌رێم كه ئاماده‌بوون، كێشه‌و گرفته یاسایی و ئیدارییه‌كانیان خسته‌روو، كه كێشه‌ی سه‌ره‌كییان دانه‌مه‌زراندنی ده‌رچووانی زانسته سیاسییه‌كان و دیاری نه‌كردنی وشێنی وه‌زیفییانه. مامۆستایان و خوێندكارانی به‌شه زانسته سیاسیییه‌كان، داوایانكرد، حكومه‌تی هه‌رێم به‌فه‌رمی پله‌و ناونیشانی وه‌زیفی بۆ ئه‌و ده‌رچووانه دیاری بكات و ده‌موده‌زگاكانی حكومه‌تیش كه تایبه‌تن به‌و كارانه‌ی زانسته سیاسییه‌كان ده‌گرێته‌وه، بۆ ئه‌و ده‌رچووانه ته‌رخان بكات
له‌به‌رامبه‌ریشدا، نوێنه‌رانی حكومه‌تی له وه‌زاره‌تی دارایی و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیییه‌كانی ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌یان روونكرده‌وه، كه به‌شێك له‌كێشه‌كان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ نه‌بوونی ده‌سه‌ڵات بۆ دهسكارییكردنی پله‌و ناوونیشانی وه‌زیفی كه له‌ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی فیدراڵه‌و به‌شێكی دیكه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ كێشه‌كانی په‌یوه‌ست بهزمانزانی و پێداویستی فه‌رمانگه‌كان به‌و پسپۆرییانه.
دوای وه‌رگرتنی بۆچوونی خوێندكاران و وه‌ڵامی حكومه‌ت، د.ڤالا فه‌رید، سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: ئێمه وه‌كو لیژنه‌ی یاسایی بهههمانگیكردن له‌گه‌لأ هه‌ردوو لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و دارایی په‌رله‌مان گفتوگۆ ده‌كه‌ین بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌یه‌كی یاسایی و هه‌ردوو لیژنه‌ی په‌یوه‌نداریش راده‌سپێرین تا له‌گه‌لأ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و دارایی حكومه‌تی هه‌رێم قسه له‌سه‌ر كێشه‌و داواكارییه‌كانتان بكه‌ن، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش راپۆرتی كۆتایی و رای په‌رله‌مانتارانی هه‌رسێ لیژنه‌كه ده‌رباره‌ی پرۆژه یاسایی تایبه‌ت به‌پله‌ی وه‌زیفی ده‌رچووانی زانسته سیاسییه‌كان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین.