روونکردنەوەیەک بۆ رای گشتی و سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن

14/05/2015 01:21:00 م
ئەمرۆ پێنچ شەممە ١٤/٥/٢٠١٥ هەواڵی کۆبونەوەی سەرۆک و سکرتێری پەرلەمان لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمان بڵاوکرایەوە گوایە لەو کۆبونەوەیە بەرێز جێگری سەرۆکی پەرلەمان ئامادەنەبوە
لێرەوە بەتەواوی دەزگاکانی راگەیاندن و رای گشتی رادەگەێنین تاکە هۆکاری ئامادەنەبوونی جێگری سەرۆکی پەرلەمان لەو کۆبونەوەیە ئاگادارنەکردنەوەی بوە لەلایەن بەرێزان سەرۆک و سکرتێر یاخود نووسینگە بەرێزەکانیان کەبەداخەوە ئەمە چەند جارێکە دووبارە دەبێتەوە
وەک هەموولا دەزانن پەرلەمانی کورستان لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی کارەکانی بەڕێوەدەچێت و ئەم خولەی پەرلەمان و کابینەی حکومەتەکەی لەسەر بنەمای تەوافوقی نێوان پێکهاتەکان و فەرامۆش نەکردنی هیچ کەس و لایەنێکە بۆیە ئاگادار نەکردنەوەی بەرێز جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەکۆبونەوەیەکی وا گرنگ و هەستیاردا پتر لەمانایەک هەڵدەگرێ و بەهیچ جۆرێک مایەی قبوڵ کردن نیەو دووپاتی دەکەینەوە ئەنجام دانی ئەو جۆرە کۆبونەوانە بێ ئاگادارکردنەوەی ئەندامێکی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان چ لەئێستا و چ لەئایندە ئاکامەکەی نەزۆک دەبێ و هیچ بەرهەمێکی لێ شین نابێ
نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆک پەرلەمانی کوردستان
١٤/٥/٢٠١٥

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<كانون الثاني 2019>
سأاثأخج
2930311234
567891011
12131415161718
19202122232425
2627282930311
2345678