په‌رله‌مانى كوردستان و په‌یمانگاى نیشتمانى بۆ پشگیرى له دیموكراسى، یاداشتنامهیهكى لێكتێگه‌یشتنیان ئیمزا كرد و نوێنه‌رى په‌رله‌مانیش ئه‌و یاداشتنامه‌یه به گرنگ و پێویست له قه‌ڵه‌م ده‌دات.
ئه‌مڕۆ 3/6/2015، د.بوڕهان یاسین به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان، به نوێنه‌رایه‌تیى په‌رله‌مانی كوردستان، له هۆڵى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌نته‌رى توێژینه‌وه له ته‌لارى په‌رله‌مان، پێشوازیى كرد له گهزیم يهشارى نوێنه‌رى باڵاى په‌یمانگاى نیشتمانى بۆ پشگیرى له دیموكراسى، كه په‌یمانگایه‌كى ئه‌مریكییه.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا یاداشتنامهیهكى لێكتێگه‌یشتن له نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و په‌یمانگای نیشتیمانی بۆ پشتگیری له دیموكراسی واژۆ كرا و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، د.بوڕهان یاسین نوێنه‌رى په‌رله‌مان رایگه‌یاند: "یاداشته‌كه ده‌وڵه‌مه‌ند و پڕ ناوه‌ڕۆكه و به‌بێئه‌وه‌ى په‌رله‌مان هیچ ئیلتیزامێكى ماددیى هه‌بێت، ئه‌وان خزمه‌ت پێشكه‌ش ده‌كه‌ن بۆ خزمه‌تى په‌رله‌مان، جا له جۆرى راهێنان بێت یان چاپكردن بێت یان هێنانى كه‌سى شاره‌زا له كاتى پێویستدا بۆ یارمه‌تیدانى پرۆسه و كارى په‌رله‌مانى، ههوهوهها یارمه‌تیدانى لیژنه و راهێنانی ئه‌ندامان بۆ یاسادانان و چه‌ندین شتى تر".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: "له رووى نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه، واژۆكردنى ئه‌وجۆره یاداشتنامانه گرنگن كه ده‌زگاكانى هه‌رێم ئه‌نجامى بده‌ن و بكه‌ونه ناو په‌یوه‌ندیى نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه،به تایبه‌تى بۆ قۆناغى ئێستاى هه‌رێم كه به‌ره‌و ده‌وڵه‌تبوون ئه‌ڕۆین، بۆیه ئه‌م هه‌نگاوانه هه‌نگاوى زۆر گرینگن به تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ ده‌زگایه‌كى نێونهتهوهییى ئه‌مریكیی وه‌ك ئه‌و په‌یمانگایه".