له میانه‌ى داگیرساندنى مۆمى چوارساڵه‌ى دامه‌زراندنى سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان، سه‌رۆكى په‌رله‌مان رایگه‌یاند: "دامه‌رزاندن و سوودوه‌رگرتن له ناوه‌نده‌كانى رۆشنبیرى، كارێكى پێویسته بۆ دروستكردنى بڕیارى دروست له هه‌رێمى كوردستان، به تایبه‌تى پاش دامه‌زراندنى داموده‌زگاكانى هه‌رێمى كوردستان له دواى راپه‌ڕینى ساڵى 1991".
ئه‌مڕۆ 4/6/2015، د.یوسف محه‌مه‌د سادق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، به‌شداریى كرد له كوژاندنه‌وه‌ى مۆمى سێ ساڵه‌ى ته‌مه‌نى سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان و داگیرساندنى و مۆمى چوارساڵه‌ى دامه‌زراندنى سه‌نته‌ره‌كه، كه له‌لایه‌ن د.بوڕهان یاسین به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌ره‌كه ئه‌و یاده كرایه‌وه و تیایدا ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان و ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له فراكسیۆنه جیاوازه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رۆك به‌شه‌كانی دیوانی په‌رله‌مان ئاماده‌یبوون.

د.یوسف محه‌مه‌د سادق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، له وته‌یه‌كیدا به‌و بۆنه‌یه‌وه، وێڕای پیرۆزباییكردن له به‌ڕێوه‌به‌ر و ستافى سه‌نته‌ره‌كه و ستایشكردنی كاره‌كانیان له ماوه‌ی ئه‌و سێ ساڵه‌دا، رۆل و پێویستیی سه‌نته‌ره‌كه‌ی به‌رزنرخاند و رایگه‌یاند: "دامه‌رزاندن و سوودوه‌رگرتن له ناوه‌نده‌كانى رۆشنبیرى كارێكى پێویسته بۆ دروستكردنى بڕیارى دروست له هه‌رێمى كوردستان، به تایبه‌تى پاش دامه‌زراندنى داموده‌زگاكانى هه‌رێمى كوردستان له دواى راپه‌ڕینى ساڵى 1991، له روانگه‌ى پێویست بوونى سه‌نته‌رى توێژینه‌وه بۆ دروستكردنى بڕیار پێویسته و خۆشبه‌ختانه‌ش هاوكات بووه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان، پڕۆژه‌یه‌ك، یاسایه‌ك نییه كه هاتبێته په‌رله‌مان، سه‌نته‌رى توێژینه‌وه میتینگى بۆ نهگێڕابیت و خه‌ڵكى پسپۆڕ و تایبه‌تمه‌ندى بۆ بانگهێشت نه‌كردبێت بۆ وه‌رگرتنى بیروڕا وپێشكه‌شكردنى باشترین پڕۆژه یاسا".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: "سه‌نته‌رى توێژینه‌وه ده‌توانێت ئه‌و فه‌راغه مه‌عریفییه‌ى له بواره جیاجیاكاندا هه‌یه بۆ ئه‌ندامان و فراكسیۆنه‌كان و لیژنه‌كان به‌بێ جیاوازى پڕ بكاته‌وه و ئه‌و نه‌ریته‌ى كه ده‌ستییان پێكردوه به‌رده‌وام بن له ئه‌نجامدانى كارى باشتر".
لاى خۆشییه‌وه د.بوڕهان یاسین به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى توێژینه‌وه، رایگه‌یاند: "ئه‌و متمانه‌یه‌ى كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانه‌وه پێمان دراوه، پاراستنى یه‌كێكه له سه‌رچاوه‌كانى سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنى سه‌نته‌ره‌كه، سه‌نته‌ره‌كه‌ش ماڵى هه‌موو په‌رله‌مانه و ده‌رگاى كراوه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له فراكسیۆنه جیاوازه‌كان به‌بێ جیاوازى".
ئه‌وه‌شی وت: "له‌سه‌ر مه‌بده‌ئێك كارده‌كه‌ین هێز وه‌رده‌گرین له سه‌نته‌ره‌كه و ئه‌یده‌ین به په‌رله‌مان و به پێچه‌وانه‌شه‌وه هێز له په‌رله‌مانه‌وه وه‌رده‌گرین و ده‌یده‌ین به سه‌نته‌ره‌كه".