له ۆركشۆپێكدا پرۆژه یاسای بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێم خرایه روو، سه‌عات 10ی به‌یانیی ئه‌مڕۆ 2015/7/6، نووسینگه‌ی راوێژكاریی یاسایی و ده‌ستووریی په‌رله‌مانی كوردستان، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان، ۆركشۆپێكی تایبه‌تی به پڕۆژه یاسای بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له هۆڵی په‌ناگیریی په‌رله‌مان رێكخست.
له ۆركشۆپه‌كه‌دا كه ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران و نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵه‌ی كورته باڵاكانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رێوه‌چوو، گفتوگۆ له‌باره‌ی بڕگه و مادده‌كانی پڕۆژه یاسای بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كرا، سه‌باره‌ت به رێكخستنی ۆركشپۆكه، كاردۆ محه‌مه‌د راوێژكاری یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان، له وته‌یه‌كی كورتدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ی یاسای بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی بڕگه و مادده‌كانی به پێشنیاز و تێبینییهكانی به‌شداربووانی ۆركشۆپهكه، ده‌بێته هاوكارێكی باش بۆ په‌رله‌مانتاران تاوه‌كو یاسایه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند و گشتگر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ربكه‌ن.
كاردۆ محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: له ماوه‌ی خوله‌كانی رابردووی په‌رله‌ماندا زیاتر له 8 پڕۆژه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێشكه‌شكراون و له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانیشدا سه‌رجه‌م پارت و لایه‌نه‌كان به‌ڵێنیان به ده‌نگده‌ران داوه كه جێبه‌جێكردنی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له به‌رنامه‌ی كاریاندایه و بۆیه ده‌ركردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌بێته یه‌كێك له‌و پڕۆژه یاسایانه‌ی ئاستی بژێویی ژیانی خه‌ڵكی ده‌گۆڕێت و باشتری ده‌كات.
دواتر رێكخه‌رانی ۆركشۆپهكه، له سێ به‌شی جیادا ئه‌رك و ئامانجی ره‌شنووسی پڕۆژه‌كه كه له 93 مادده پێكهاتووه بۆ به‌شداربووان خسته روو. هه‌ر له ۆركشۆپه‌كه‌دا چه‌ند لایه‌نێكی سه‌ره‌كی له پڕۆژه‌كه‌دا تێبینیی له‌باره‌وه درا، له‌وانه میكانیزمه‌كانی ته‌رخانكردنی بڕی هاوكاریی مانگانه بۆ كه‌سانی كه‌مده‌رامه‌ت و هه‌روه‌ها چۆنیه‌تیی دابینكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ هه‌ژاران و كه‌مده‌رامه‌ت و كرێكاران له‌گه‌ڵ كێشه و داواكارییه‌كانی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان باسی لێوه كرا.
بڕیاریشه كۆی راسپارده و پێشنیازه‌كانی ئه‌و سیمیناره له راپۆرتێكدا پێشكه‌ش به لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی په‌رله‌مان به پڕۆژه یاساكه‌وه بكرێت تاوه‌كو له راپۆرتی كۆتایی لیژنه‌كان جێبكرێنه‌وه و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكرێت بۆ ته‌واوكردنی رێككارییه یاساییه‌كان بۆ ده‌رچوواندنی پڕۆژه‌كه.