به بۆنه‌ى یادى رۆژى جیهانیى لاوان، سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 2016/8/15 به سه‌رپه‌رشتیى هه‌رسێ په‌رله‌مانتار فرسه‌ت صۆفى و رابوون مه‌عروف و سالار مه‌حمود و به‌هاوبه‌شى سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان له هۆڵى په‌ناگیرى له ته‌لاری په‌رله‌مان دیبه‌یتێكی كراوه به‌ڕێوه‌چوو.
دیبه‌یته‌كه كه به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى به‌ڕێوه‌چوو، چه‌ند ته‌وه‌رێكى له‌خۆ گرتبوو له‌وانه كزیى ئاستى دیموكراسى و به‌شداریپێكردنى گه‌نجان و گرفتى فێركارى و كۆچى نایاسایى و كێشه‌ى نیشته‌جێبوون و رێژه‌ى بێكارى، ته‌وه‌رى دووه‌میش به‌ڵێنى لایه‌نه‌كان كه به‌لاوان درابوون به‌ر له هه‌ڵبژاردن كه ئایا تا چه‌ند به‌جێگه‌یه‌ندراوه و نه‌خشه‌رێگاى ساڵى 2007 تا چه‌ند جێبه‌جێ كراوه.

سه‌ره‌تا هه‌رسێ په‌رله‌مانتار به‌بۆنه‌ى یادى رۆژى جیهانیی لاوانه‌وه وته‌ى خۆیان پێشكه‌ش كرد، پاشان نوێنه‌رانى رێكخراوه‌كانى ئاماده‌بوو راى خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و ته‌وه‌رانه خسته‌ڕوو و دواتر چه‌ندین پرسیار و سه‌رنجیان ده‌رباره‌ى ژیانى ئه‌مڕۆى گه‌نج له رووى كێشه جۆربه‌جۆره‌كانه‌وه به‌تایبه‌تى مه‌سه‌له‌ى نیشته‌جێبوون و ژیانى هاوسه‌رگیرى و بێكارى و بژێویى رۆژانه‌ى لاوان و پشتگوێخستنى ئه‌و پرۆژانه‌ى كه لاوان هه‌یانه كه له‌كاتێكدا زۆربه‌ى كایه‌كانى ژیان له‌لایه‌ن چینى گه‌نجانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن، ئاراسته‌ى هه‌رسێ په‌رله‌مانتار كران و ئه‌وانیش له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه وه‌ڵامى یه‌كه به‌یه‌كه‌ى پرسیاره‌كانیان دایه‌وه و دواتر به هاوبه‌شیى به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رپه‌رشتیارانى دیبه‌یته‌كه و نوێنه‌رانى ئاماده‌بووى رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى گفتوگۆیه‌كى كراوه‌یان ئه‌نجامدا.