جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە بەرپرسی سەنتەری رۆشنبیری قەرەچەكان دەكات

08/01/2017 03:08:00 م

ئەمڕۆ یەكشەممە 8/1/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە "فاخر حازم ئیسلام" بەرپرسی سەنتەری رۆشنبیری قەرەچەكان كرد، كە یادداشتەكی بە ناوی قەرەچەكان ئاراستەی پەرلەمانی كردستان كرد وتیایدا داوایانكردووە مافەكەیان لە وەرگرتنی ناسنامەو وكارتی نیشتیمانی وەكو پێكهاتەیەكی كوردستان جێبەجێبكرێت.

جێگری سەرۆكی پەرلەمان پشتگیری خۆی بۆ ئەم داوایە دەربڕی و رایگەیاند كە ئەم بابەتە لەگەڵ لیژنە پەیوەندیدارەكانی پەرلەمان دەخرێتەڕوو و هەوڵ دەدرێت چارەسەرێكی گونجاو بۆ ببینرێت.      

رۆژمێرى رووداوه‌كان