بە مەبەستی سەرەخۆشیكردن
جێگری سەرۆكی پەرلەمان سەردانی كونسوڵگەری ئێران لە هەولێر دەكات

10/01/2017 09:48:00 ص

بە مەبەستی سەرەخۆشیكردن بە بۆنەی كۆچی دوایی ئایەتولڵا هاشمی رەفسەنجانی سەرۆكی ئەنجومەنی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی ئێران و سەرۆكی پێشووتری ئەنجومەنی شوورای ئیسلامی ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە 10/1/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە سەرۆكایەتی شاندێك لە ئەندامانی پەرلەمان لە فراكسیۆنە جیاجیاكان، سەردانی بارەگای كونسوڵگەری گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئیران لە هەولێر كرد و لە لایەن كونسوڵ و كاربەدەستانی كونسوڵگەرییەكە پێشوازیكران.

جێگری سەرۆكی پەرلەمان بەناوی پەرلەمانی كوردستانەوە و لە رێگەی كونسوڵی ئێرانەوە سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو و رابەری كۆماری ئیسلامیی ئێران و گەل و حكوومەت و ئەندامانی ئەنجومەنی شوورای ئیسلامی ئێران كرد و رایگەیاند كە كۆچی دوایی سیاسەتمەدار ئایەتولڵا هاشمی رەفسەنجانی خەسارەتێكی گەورەبوو بۆ رێرەوی سیاسی لە كۆماری ئیسلامیی ئێران و ناوچەكە بە گشتی و داوای لە خوای گەورە كرد بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادبكات.

لە لایەن خۆشیەوە كونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر سوپاسی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و ئەندامانی پەرلەمانی كرد بۆ دەربڕینی هاوخەمی خۆیان بەم بۆنە غەمناكەوە و ئاماژەی بە رۆڵ و كاری سیاسی خوالێخۆشبوو كرد لە ناوخۆی و دەرەوەی ئێران .

 
 
 
 
 
 
 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<كانون الثاني 2017>
سأاثأخج
31123456
78910111213
14151617181920
21222324252627
28293031123
45678910

په‌خشى راسته‌خۆ