لیژنه‌ى كتشوكاڵ له‌سه‌ر چه‌ندین پرس كۆبۆوه‌

10/01/2017 09:03:00 ص
به‌ مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێكی گرنگی تایبه‌ت به‌ كاره‌كانی لیژنه‌كه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 10ی كانونى دووه‌مى 2017، لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵدارى و ئاودێرى ‌و به‌نداوه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیی یه‌عقوب گۆرگیس یاقۆ سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی كۆبۆوه‌. 
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ به‌دواداچوونه‌كانی لیژنه‌كه‌ بۆ پرسى وشكردنى رووبارى سیروان ‌و  سوتانى دارستانه‌كانى پێنجوێن و پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران كرا ‌و  بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ لیژنه‌ بڕیاردا سه‌ردانى حكومه‌تى ناوه‌ند بكات بۆ دۆزینه‌وه‌ی  رێگه‌چاره‌ىه‌كی گونجاو بۆ رێگریكردن له‌ وشكبوونى رووبارى سیروان كه‌ له‌ وڵاتى ئێرانه‌وه‌ به‌نداوێك له‌سه‌ر ڕێڕه‌وى رووباره‌كه‌ دروست كراوه‌، سه‌باره‌ت به‌ پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانیش، له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ به‌غدا به‌دواداچوونی بۆ بكه‌ن .
له‌ به‌شێكى ترى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسى سوتانى دارستانه‌كانى قه‌زاى پێنجوێن كرا كه‌ به‌پێى ئه‌و ئامارانه‌ى له‌به‌رده‌ستى   لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵدارى و ئاودێرى به‌نداوه‌كان دا هه‌یه‌ (100) سه‌د هه‌زار دۆنم زه‌وى سووتاوه‌، بۆیه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار گفتوگۆ ده‌كه‌ن بۆ پاراستنیان.
له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا لیژنه‌ رابۆرتى  وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى خوێنده‌وه‌  كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ ده‌رئه‌نجامى لیژنه‌ى پێكهێنرا و سه‌باره‌ت به‌ سه‌مادى (داب) كه‌ هێنرابووه‌ كوردستان. 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ