لیژنه‌ى كشتوكاڵ به‌دواداچوون بۆ عه‌لوه‌كان ده‌كات

11/01/2017 07:50:00 ص
به‌ مه‌به‌ستی به‌دواداچوون ‌و له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ شێوه‌ ‌و كێشه‌ی عه‌لوه‌كان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 10 كانونى دووه‌مى 2017 لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵدارى و ئاودێرى ‌و به‌نداوه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، ، به‌ سه‌رپه‌رشتیی یه‌عقوب گۆرگیس یاقۆ سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ نوێنه‌رى وه‌زاره‌ته‌كانى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ‌و بازرگانى و پیشه‌ سازى ئاماده‌یبوون، گفتوگۆیه‌كى چڕ له‌سه‌ر شێوه‌ى عه‌ڵوه‌كان و چۆنیه‌تیى به‌ڕێوه‌چوونى كاره‌كان كرا ‌و له‌لایه‌ن نوێنه‌رانى وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه‌ روانین و به‌ڕێوه‌چوونى كاره‌كان خرایه‌ روو.
هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ى رووبه‌رووى عه‌لوه‌كان ده‌بێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ  كردنه‌وه‌ى عه‌لوه‌ى نوێ  له‌لایه‌ن جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامانى لیژنه‌ و نوێنه‌رانى وه‌زاره‌ت به‌ وردى گفتوگۆىان له‌باره‌وه‌ كرا.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<كانون الثاني 2017>
سأاثأخج
31123456
78910111213
14151617181920
21222324252627
28293031123
45678910

په‌خشى راسته‌خۆ