جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كردەوە تیرۆریستییەكەی ستوكهوڵم ئیدانەدەكات

07/04/2017 05:44:00 م

بە ناوی پەرلەمانی كوردستانەوە، هاوخەمی و هاوسۆزی خۆمان بۆ پەرلەمان و حكوومەت و گەلی سوید دەردەبڕین و ئیدانەی ئەو كردەوە تیرۆریستییەی دەكەین كە ئەمڕۆ 7/3/2017 لە شاری ستوكهوڵم ئەنجامدراوە و بووە هۆی گیانلەدەستدانی 3 كەس و برینداربوونی چەند كەسێكی تر.

پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی كەسوكاری قوربانیان دەكەین و هیوای چاكبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەكان دەخوازین. هەر بەم بۆنەیەوە پشتیوانی و پشتگیری خۆمان بۆ لەناوبردنی تیرۆریستان و هاوپەیمانیەتی لەگەڵ وڵاتانی ئازاد و ئاشتیخواز دووپاتدەكەینەوه.

 

 

دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان

7/3/2017


رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ