جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە پرۆفیسور جۆن بریسوەیت دەكات

02/05/2017 04:19:00 م

ئەمرۆ سێشەممە 2/5/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئیمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە پرۆفیسور جۆن بریسوەیت لە زانكۆی نەتەوەیی ئۆسترالیا بۆ رێنمایی و بەرێوەبردنی گەردونی كرد.

لەدیدارێكدا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان خۆشحالی خۆی دەربڕی بەم سەردانی و رۆلی وڵاتی ئوسترالیا لەهاوكاریكردنی هەرێمی كوردستان بەرزنرخاند و جەختی لەسەر پەرەپێدانی دۆستایەتی نیوان هەردوولا كرد و پۆختەیەكی دەربارەی رەوشی هەرێمی كوردستان و لە باوەشگرتنی ئاوارەیەكی زۆر وئاماژەی بە رۆڵی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد لە رووبەڕووبوونەوەی داعش ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی لە هەرێمی كوردستان.

لەبەرامبەردا  پرۆفیسۆر جۆن بریسوەیت سوپاسی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانی كرد بۆ ئەم پێشوازییە و مەبەستی سەردانەكەی  بۆ هەرێمی كوردستان روونكردەوە كە لەنزیكەوە دەیەوێت بەچاوی خۆی بارودۆخی هەرێمی كوردستان  و پێشوەچوونەكان لەگشت بوارەكاندا ببینێت و رۆڵی هەرێمی كوردستان لە باوەشگرتنی ئاوارەیەكی زۆر و ئازایەتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە تێكشاندنی داعش بەرزنرخاند و وتی: گشتپرسی بە مافی هەموو گەڵان دەزانین كە بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

په‌خشى راسته‌خۆ