هه‌وڵى به‌ره‌وپێشچوونى سینه‌ما ده‌درێت

30/05/2017 11:06:00 ص
به‌ مه‌به‌ستى به‌ره‌وپێشبردنى هونه‌رى سینه‌ما، سه‌عات (11:30)ی پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2017/5/30، لیژنه‌ی رۆشنبیری ‌و راگه‌یاندن ‌و هونه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتیی فه‌رحان جه‌وهه‌ر، سه‌رۆكى لیژنه‌ ‌و ئاماده‌بوونى راوێژكارانى لیژنه‌كه‌، له‌ هۆڵی لیژنه‌ له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌رى سینه‌ما جانۆ رۆژبه‌یانى كۆبۆوه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرا كه‌ چۆن هونه‌رى سینه‌ماى كوردى به‌ره‌وپێش ببه‌ن و بیگه‌یه‌ننه‌ ئاستى سینه‌ماى وڵاتانى پێشكه‌وتوو بۆ زیاتر ناساندنى گه‌لى كورد.
هه‌روه‌ها باس له‌دروستكردنى ناوه‌ندێكى سینه‌مایى نیشتمانى كرا بۆئه‌وه‌ى هه‌وڵ و تواناكانى سینه‌ماكارانى كورد رێكبخرێن و له‌ئاستێكى باڵادا به‌سینه‌ماى وڵاتان ببه‌سترێته‌وه‌.
هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كرا سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌كردنى یاسایه‌كى تایبه‌ت بۆ هونه‌رى سینه‌ما.

رۆژمێرى رووداوه‌كان