پەیامی پیرۆزبایی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربان

31/08/2017 02:28:00 م

بەناوی خودای بەخشندەو میهرەبان

 

    بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵكی كوردستان بەگشتی و خانەوادە سەربەرزەكانی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان دەكەین. هەروەها پیرۆزبایی لە رێبوارانی ماڵی خودا "حاجیانی كوردستان" دەكەین و لە خودای مەزن داواكارین عیبادەتیان قبووڵ بكات.

  هیوادارین ئەم بۆنە ببێتە مایەی خۆشی و ئارامی بۆ گەلی كوردستان و هاندەرێكی بەهێزیش بێت بۆ رێكخستن و یەكخستنی نێوماڵی كوردستان بۆ ئەوەی لە رۆژی ریفراندۆمدا بە یەكدەنگ بڵین "بەڵێ‌" بۆ سەربەخۆیی كوردستان.

 

 جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان

31/8/2017


رۆژمێرى رووداوه‌كان