جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە شاندێكی ئینستتیۆتی "دهۆك" بۆ كاروباری رۆشنبیری گشتی دەكات

10/10/2017 04:11:00 م

ئەمڕۆ 10/10/2017 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی ئینستتیۆتی "دهۆك" بۆ كاروباری رۆشنبیری گشتی كرد، كە ئینستیتتیۆتێكی چاڵاكە لە بواری پەرپێدانی توانای گەنجان و هاوكاریكردنی ئافرەتان لە بواری پەروەردەییدا.

لە دیدارێكدا، بە ئامادەبوونی سەرۆك و ژمارەیەك لە ئەندامانی لیژنەكانی رۆشنبیری و داكۆكیكردن لە مافەكانی ئافرەت و كۆمەڵایەتی و خێزان، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پەسنی رۆڵی ئینستتیۆتی "دهۆك" كرد و پشتیوانی پەرلەمانی كوردستان بۆ چاڵاكیییەكانی دەربڕی، هەروەها ئەو چاڵاكییە مرۆییانە كە ئینستتیۆتی "دهۆك" لە بواری هاوكاریكردنی پەنابەر و ئاوارەكان پێشكەشدەكات و رۆڵی لە پرۆسەی ریفراندۆم و پێكەوەژیان بەرز نرخاند. لە بەرانبەردا سەرۆكی ئینستتیۆتی "دهۆك" بۆ كاروباری رۆشنبیری گشتی سوپاسی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانی كرد بۆ ئەو هاوكاری و پشتیوانیە بۆ ئنستتیوتكەیان و كورتەیەكی دەربارەی ئەو چالاكییانە پێشكەشكرد كە ئینستتیۆتەكە لە ماوەی كارەكانیدا ئەنجامیداوە بۆ خزمەتكردن گەنجان و ئافرەتان و خێزان و خێرخوازیدا.

هەر لە دیدارەكەدا سەرۆك و ئەندامانی لیژنە پەیوەندیدارەكان چەند پێشنیار تێبینییان خستەڕوو بۆ زیاتر پەرەپێدانی كاری ئینستتیۆتەكە و هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ لیژنەكانی پەرلەمانی كوردستان.


رۆژمێرى رووداوه‌كان