پەیامی پیرۆزبایی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەبۆنەی جەژنی " جەما" ى كوردانی ئێزدی

12/10/2017 05:57:00 م

بەبۆنەی جەژنی " جەما"ی كوردانی ئێزیدی، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشك و برایانی كوردی ئێزدی لە كوردستان و جیهان دەكەین و هیواخوازین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئاسوودەیی بۆ گەلی كوردستان و هەموو ساڵێك بە ئارامی و شادییەوە بگەرێتەوە لە ژێر سایەی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستاندا.

  كوردانی ئێزدی وەكو بەشێكی رەسەن و دانەبڕاوی گەلی كوردستان بە درێژایی مێژوو دووپاتیانكردووە كە نموونەی وەفا و بەرخودانن وهەمیشە بەرگریان لە خاكی پیرۆزی كوردستانیان كردووە و قوربانی زۆریشیان داوە.

  لەم جەژنە پیرۆزەدا هیوادارین كوردانی ئێزدی، لە سایەی ئاشتی و ئارامی و پێكەوەژیان لە كوردستاندا، بە ئازادی و سەرفرازی جەژنە پیرۆزەكانیان بەسەربەرن.

دووبارە جەژنی "جەما"  لە خوشك و برایانی ئێزدی پیرۆزدەكەین.

 

 

جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان

12/10/2017


رۆژمێرى رووداوه‌كان