گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌موارى یه‌كه‌مى یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى خێزانى ده‌كرێت

04/12/2017 01:44:00 م
به‌مه‌به‌ستى ئاگاداربوون له‌ ره‌وشى ئافره‌تانى كه‌مپه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و تاووتوێكردنى پڕۆژه‌ یاساى قه‌ده‌غه‌كردنى بازرگانیكردن به‌ مرۆڤ و پڕۆژه‌ هه‌موارى یه‌كه‌مى یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژیى خێزانى له‌ هه‌رێمى كوردستان، سه‌عات (9:30)ى سه‌ر له‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 4/12/2017، لیژنه‌ى داكۆكیكردن له‌مافه‌كانى ئافره‌ت له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سه‌رۆكایه‌تیى ئێڤار ئیبراهیم،  سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر ره‌وشى ئافره‌تانى ناو كه‌مپه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرا و دواتر لیژنه‌كه‌ بڕیاریدا له‌ هه‌فته‌ى داهاتوودا سه‌ردانى كه‌مپه‌كان بكات و له‌نزیكه‌وه‌ ئاگادارى ره‌وش و گوزه‌رانی ئافره‌تانى ناو كه‌مپه‌كان بێت. 
له‌به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ هه‌موارى یه‌كه‌مى یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژیى خێزانى له‌ هه‌رێمى كوردستان و پڕۆژه‌ یاساى قه‌دغه‌كردنى بازرگانیكردن به‌مرۆڤ كرا. 
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌كارى كرا بۆ دانانى ئه‌جێنداى كارى به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان و لێكنزیكبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌و كونسوڵخانانه‌ى كه‌ نوێنه‌رایه‌تییان له‌هه‌رێمى كوردستاندا هه‌یه‌ له‌ رێگه‌ى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم.

رۆژمێرى رووداوه‌كان