سیمینارێك سه‌باره‌ت به‌ به‌شداریی زیاتری ژنان له‌ناوه‌نده‌كانی بڕیاردا

04/12/2017 02:04:00 م
سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 4/12/2017، له‌هۆڵی په‌ناگیری له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان، به‌ ئاماده‌بوونی دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و  خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان ، له‌ژێر چاودێریی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی ئافره‌ت له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و به‌هاوكاریی ڕێكخراوی ئێمه‌ بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و NPAى نه‌رویجی و گرووپی ژنانی سه‌ركرده‌، سیمینارێك سه‌باره‌ت به‌ به‌شداریی زیاتری ژنان له‌ ناوه‌نده‌كانی بڕیار سازكرا.
 
 
 
له‌ سیمیناره‌كه‌دا هه‌ر یه‌ك له‌ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سكرتێری په‌رله‌مان، له‌ وتارێكیاندا باسییان له‌ گرنگیی هاتنه‌ پێشه‌وه‌ی ئافره‌تان بۆ ناوه‌نده‌كانی بڕیار كرد و هیوایان خواست ئافره‌تان بتوانن زیاتر خۆیان به‌ره‌وپێش ببه‌ن و بتوانن كایه‌ گرنگه‌كانی وڵات به‌ڕێوه‌ ببه‌ن.
هه‌ر له‌ سیمیناره‌كه‌دا كه‌ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و چالاكوانانی ژنان ئاماده‌یبوون، باس له‌به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م ژنان كرا و هه‌مووان هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌بێت ژنان ڕۆڵی زیاتریان پێبدرێت و كاریگه‌رییان هه‌بێت له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان.
 
 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان