لیژنه‌ى كاروبارى په‌رله‌مان هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى په‌رله‌مان تاووتوێ ده‌كات

28/12/2017 04:16:00 م
سه‌عات 10ى سه‌رله‌به‌یانیى ڕۆژی چوارشه‌مه‌ 27/12/2017، لیژنه‌ى كاروبارى په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ سه‌رۆكایه‌تیی قاره‌مان قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونى بڕیارده‌ر و ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌، كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى خۆی ئه‌نجامدا.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان كرا و له‌وباره‌یه‌وه‌ لیژنه‌ى كاروبارى په‌رله‌مان ته‌ئكیدى له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگیكردنى نێوان خۆیان و كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێم كرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ تۆمارى ده‌نگده‌ران و بڕیاردرا له‌داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئه‌نجامبده‌ن.

رۆژمێرى رووداوه‌كان