جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە سەرۆكی ناوەندی كۆمەڵەی ئێزدییەكان لە ئەڵمانیا دەكات

03/01/2018 05:00:00 م

ئەمڕۆ 3/1/2018 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە نووسینگەی تایبەتیی خۆی لە تەلاری پەرلەمان، پێشوازیی لە " د. عیرفان ئۆرتاج" سەرۆكی ناوەندی كۆمەڵەی ئێزدییەكان لە ئەڵمانیا و" د. گێرهارد نۆیسكا" لە پارتی كریستییانی دیمۆكراتیی ئەڵمانی.

لە دیدارێكدا، رەوشی ئەو ئاوارانەی كر، كە ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووە لە ئەنجامی هێرشەكانی داعش و سیاسەتە چەوتەكانی حكوومەتی بەغدا.

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: گرفتی ئاوارەكان گرفتێكی ئاسان نییە و پێویستی بە هاوكاری جددی هەموو لایەك هەیە چ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و چ لەسەر ئاستی ناوخۆو وتی" بەڵام بەداخەوە حكوومەتی بەغدا هیچ هەوڵێكی جددی نەداوە بۆ چارەسەركردنی ئەم گرفتە، بەڵكو بە پێچەوانەوە سیاسەتە چەوتەكانى ئەم گرفتە زیاتر ئاڵۆزكردووە". هەروەها رایگەیاند: بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە دەبێت ئاشتییەكی راستەقینە فەراهەمبكرێت و ئەو ناوچانە ئاوەدانبكرێنەوە.

سەبارەت بە كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وتی: هەوڵەكان بەردەوامن بۆ گەیشن بە چارەسەر لە رێگەی دایالۆگ، بەڵام حكوومەتی بەغدا تا ئێستا ئامادەیی دەرنەبڕیوە بۆ ئەم دایالۆگە لەپێناو چارسەركردنی كێشەكان بە پێی دەستوور. 


رۆژمێرى رووداوه‌كان

<كانون الثاني 2018>
سأاثأخج
303112345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829303112
3456789