لیژنه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ به‌دواداچوون بۆ ئه‌و رێگایانه‌ ده‌كات كه‌ رووداوى هاتووچۆى زۆرى تێدا رووده‌دات

09/01/2018 09:14:00 ص
لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن كۆبۆوه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا به‌ دواداچوون بكه‌ن بۆ ئه‌و رێگایانه‌ى كه‌ رووداوى هاتووچۆیان زۆر تێدا رووده‌دات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌9/1/2018، لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن به‌ سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆك و بڕیارده‌رى لیژنه‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى خۆى ئه‌نجامدا و  له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رنامه‌ دانرا له‌سه‌ر به‌دواداچوون بۆ پڕۆژه‌كان به‌تایبه‌ت رێگه‌وبانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
له‌ به‌شێكى دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رنامه‌ دانرا بۆئه‌وه‌ى به‌دواداچوونه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه‌ و كارى جدى بكه‌ن  بۆ ئه‌و رێگایانه‌ى كه‌ كاركردن تێیاندا وه‌ستاوه‌ بۆئه‌وه‌ى ده‌ستبه‌كار ببنه‌وه‌.
هه‌روه‌ها له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن بكرێت بۆئه‌وه‌ى ئه‌و رێگایانه‌ى رووداوى هاتووچۆى زۆریان تێدا رووده‌دات بودجه‌یه‌كیان بۆ ته‌رخان بكرێت و رێگاكان نۆژه‌ن بكرێنه‌وه‌.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<كانون الثاني 2018>
سأاثأخج
303112345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829303112
3456789