لیژنه‌ى دارایى شه‌شه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى خۆی له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى چاكسازى ئه‌نجامدا

07/02/2018 07:56:00 ص
لیژنه‌ى دارایى و كاروبارى ئابوورى و وه‌به‌رهێنان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، شه‌شه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى خۆی له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای چاكسازى له‌ خانه‌نشینى وده‌رماڵه‌ و ئیمتیازاته‌كان ئه‌نجامدا و نوسینی راپۆرت سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌ش نزیكبۆته‌وه‌.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 7/2/2018، لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری و وه‌به‌رهێنان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ هۆڵى لیژنه‌ له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى چاكسازى له‌ ده‌رماڵه‌ و ئیمتیازاته‌كان كۆبۆوه‌.
له‌ شه‌شه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌كه‌دا كه‌ زیاتر له‌ 30 كاتژمێرى خایاندووه‌ به‌ وردى ماده‌ و بڕگه‌كانى پڕۆژه‌ یاساى چاكسازى له‌ خانه‌نشینى و ده‌رماڵه‌ و ئیتمیازاته‌كان گفتوگۆى له‌سه‌ر كراوه‌.
له‌ئێستادا لیژنه‌كه‌ نزیكبۆته‌وه‌ له‌ ئاماده‌كردنى راپۆرتى لیژنه‌كه‌ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساكه‌ و دواتر كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى تایبه‌ت به‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌ و ئاماده‌كردنى راپۆرت و ئاراسته‌كردنى بۆ سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان بۆئه‌وه‌ى بخرێته‌ به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان بۆ گفتوگۆكردنى و په‌سندكردنى.

رۆژمێرى رووداوه‌كان