له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ فه‌ڕه‌نسا، شاندی په‌رله‌مانی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تیی دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به یاوه‌ریى د.ڤالا فه‌رید، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان و عه‌لی دوله‌مه‌ری، نوێنه‌ری حکومه‌تى هه‌رێم له فه‌ره‌نسا، له‌گه‌ڵ ئۆغالیهن لوشافالیه، ڕاوێژکاری سەرۆكی فەرەنسا ئیمانۆیل ماكرۆن، بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کوبۆوه.
له دیدارێكدا باس له ره‌وشی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندیی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕالیی عێراق كرا و جه‌خت له‌سه‌ر پێویستیی پێدانی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و پشكی له قه‌رزى بانكی نێوده‌وڵه‌تی كرایه‌وه.
هه‌روه‌ها ته‌ئكید له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ى ده‌ستوورى عێراق كرایه‌وه بۆ پێكهێنانی ئیداره‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و شوێنانه‌ی كه ده‌كه‌ونه ئه‌و سنووره تا جێبه‌جێكردنی ماده‌كه، جه‌ختیش له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 65ى ده‌ستوور سه‌باره‌ت به دروستكردنی ئه‌نجوومه‌نێكى ئیتیحادی بۆ رێگریكردن له تێپه‌ڕاندنی یاسا و بڕیاره‌كان به زۆرینه له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرایه‌وه به‌وه‌ى كه له به‌رژه‌وه‌ندیی پێكهاته‌كانى عێراقدا نییه و پێویسته ئه‌و یاسای و بڕیارانه‌ی كه ره‌هه‌ندی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییان هه‌یه به ته‌وافوق تێپهڕیندرێن.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا باس له پێویستیی دامه‌زراندنی دادگایه‌كی تێكه‌ڵاو كرایه‌وه بۆ دادگاییكردنی سه‌رانی داعش و داواشكرا كه عێراق ناچار بكرێت به قبوڵكردنی بۆ ئیقتصاصی دادگای جینایاتی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به پرسی ژنانی ئێزدی و مه‌سیحییه‌كان و هه‌روه‌ها پێكهێنانی پارێزگایه‌ك له ده‌شتی نه‌ینه‌وا بۆ مه‌سیحییه‌كان.