جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە ئەندامانی هەردوو ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و پارێزگای دهۆك دەكات

10/04/2018 03:54:00 م

ئەمڕۆ 10/4/2018 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و بە ئامادەبوونی خاتوو بێگەرد تاڵەبانی سكرتێری پەرلەمان، پێشوازیی لە ئەندامانی لیژنەی یاسایی لە هەردوو ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و پارێزگای دهۆك كرد.

لە سەرەتای دیدارەكەدا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، رۆڵی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لە سەرخستنی كاری ئیداری لە پارێزگاكان بەرز نرخاند و بە رۆڵێكی كاریگەر لە بەرەوپێشبردنی سیستەمی كار و كارگێری لە هەرێم وەسفكرد. تەئكیدیشی لەسەر گرنگیی زیاتر ئەكتیڤكردنی هەماهەنگی نێوان پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنەكانی پارێزگاكان كرد، بۆ چارەسەركردنی كێشەی هاوڵاتییان لە سەرجەم بوارەكاندا.

ئەندامانی لیژنەی یاسایی لە هەردوو ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و پارێزگای دهۆك، تیشكیان خستە سەر چەند گرفتێكی یاساسایی كە رووبەڕووی كاری ئەنجومەنەكان دەبنەوە و داوایانكرد بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنە پەیوەندیدارەكانی پەرلەمان چارەسەربكرێن. هەروەها چەند بابەتێكی تری پەیوەست بە كارەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان تاوتوێكران. 

 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان