جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە نوێنەری وڵاتی بەلجیكا لە هەرێمی كوردستان دەكات

11/04/2018 02:05:00 م

لە دانیشتنێكدا، رەوشی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لە لایەك و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی بەلجیكا لەلایەكی ترەوە باسكران.

 جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، رۆڵی وڵاتی بەلجیكا لە پشتیوانیكردنی هەرێمی كوردستان و گەلی كوردستان بەگشتی بەرز نرخاند و تیشكی خستە سەر گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا، هەروەها باسی دۆخی هەرێمی كوردستان لە رووی سیاسی و ئابوورییەوە و كەیسی ئافرەتانی كوردانی ئێزدی و ئەو جینۆسایدە كە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە دژی ئێزدی و مەسیحییەكان ئەنجامدرا و رایگەیاند: دەبێت سەرجەم وڵاتانی ئاشتیخواز پشتگیری هەرێمی كوردستان بكەن بۆ لێكۆڵینەوە لەو كەیسە و بەرقەراركرنی دادپەروەری و دادگاییكردنی سەرانی داعش.

هەر لەو دیدارەدا تیشك خرایە سەر كارو ئەركەكانی پەرلەمانی كوردستان و هەوڵەكانی بۆ دەرچواندنی چەند یایاسەیەك كە لە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان و بژێوی هاوڵاتیاندا بن و لەوانە یاسای چاكسازی  .

لە كۆتاییشدا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لۆگۆی پەرلەمانی كوردستان وەكو دیاری پێشكەش بە نوێنەری وڵاتی بەلجیكا لە هەرێمی كوردستان كرد.

 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان