ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 2018/5/7، دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهيم ئێمینكی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له دانیشتنی كردنه‌وه‌ی خولی گرێدانی به‌هاره‌ى په‌رله‌مان، وتارێكی پێشكه‌شكرد كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوى خواى گه‌وره و میهربان
به‌ناوى شه‌هیدانى سه‌رفرازى كوردستان و
به‌ناوى گه‌لى كوردستان و خه‌ڵكى خۆڕ‌اگرى كوردستان
به‌ناوى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان به‌خێرهاتنى گشت ئه‌ندامانى په‌رله‌مان ده‌كه‌ین وه دانیشتنه‌كه‌مان ده‌ست پێده‌كه‌ین كه دانیشتنى كردنه‌وه‌ى خولى به‌هاره‌ى ساڵى پێنجه‌مى خولى هه‌ڵبژاردنى چواره‌مى په‌رله‌مانی كوردستانه.
هیواداراین ئه‌م خوله‌ش وه‌كو خولى پاییزه‌ى ئه‌م ساڵه‌ى په‌رله‌مان ده‌رفه‌تێك بێت بۆ په‌سه‌ندكردنى چه‌ند یاسایه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تێك بێت بۆ په‌سه‌ندكردنى یاساى چاكسازى كه خه‌ڵكانێكى زۆر چاوه‌ڕیى ده‌كه‌ن.
به‌ڕێزان ئێمه ده‌زانین بارودۆخى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان بارودۆخێكى هه‌ستیاره و به قوناغێكى هه‌ستیار تێ ده‌په‌ڕێت، به‌هۆى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ هه‌رێمى كوردستان و بۆ عێراق گرنگیه‌كى تایبه‌تى هه‌یه وه تا خه‌ڵكی كوردستان ئه‌نجامى باشتر به‌ده‌ست بهێنێت له‌به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت، و پێگه و مافه ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان پارێزراوتر ده‌بێت له حكومه‌تى فیدرالدا، هه‌ر كورسیه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان وپێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست بهێنرێت ده‌سكه‌وتێكى گه‌وره‌یه جا ئه‌گه‌ر ئه‌م كورسیه سه‌ر به هه‌ر لایه‌نێك بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان پێكهاته‌كانی كوردستان زۆرترین ژماره‌ى كورسى به‌ده‌ست بهێنێت، و له حكومه‌تى فیدرال به زمانى خۆى به ده‌نگى خۆى داواى مافه ڕه‌وا و ده‌ستوورییه‌كانى خۆى بكات.
ئامانجى هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌رگریكردنه له مافه‌كانى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان، و به‌رزكردنه‌وه‌ى ده‌نگى گه‌لی كوردستانه، و به‌رگریكردنه له مافه ڕه‌وا و ده‌ستوورییه‌كانى له عێراق، كه‌واته هه‌موو لایه‌نه‌كان یه‌ك ئامانجیان هه‌یه، به‌ڵام بۆ به‌دیهێنانى ئه‌م ئامانجه پێویستمان به‌یه‌كتر قبوڵكردنه، چ بۆ ئه‌مرۆ له بانگشه‌ى هه‌ڵبژاردن وه بۆ ئه‌و كاته‌ى كه ده‌چینه ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقی فیدرال.
بۆیه پێویسته بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى دیموكراسى و یه‌كتر قبوڵكردن بێت، یه‌كتر قبوڵكردنى لایه‌نه سیاسیه‌كان و قبوڵكردنى تێكرای كه‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، هه‌روه‌ها په‌یڕه‌وكردنى بنه‌ما دیموكراسیه‌كانى هه‌ڵبژاردن.
ئێمه وه‌كو ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان وه‌ك راسپارده‌یه‌ك له‌م دانیشتنه‌ى په‌رله‌ماندا داوا له هه‌موولایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌كه‌ین له بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان دا به روحیه‌تێكی به‌رزه‌وه، دیموكراسیانه و ئازادیخوازانه و، دووركه‌وتنه‌وه له تێكشكاندنى یه‌كتر، ناوزراندن، په‌لاماردان چ له شیوازی مه‌یدانی بێت چ له پرۆگرامه‌كان و تلفزیۆنهكان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بێت، هه‌موومان پێكه‌وه دوور كه‌وین له‌و شێوازه نامهیدانیانه و ناشارستانییانه، داكۆكی بكه‌ین له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌ته‌كی جوان و هه‌ڵمه‌تێكی بێگه‌رد، داوا له هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌كه‌ین كه به‌شێوه‌یه‌كى ئاشتییانه و دیموكراسی و وازهێنان له دژایه‌تى یه‌كتر بانگشه‌ى بۆ هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، به ئاگاداركردنى كادیره‌كانیان و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌و هه‌ڵمه‌ته به‌شدار ده‌بن ئاگادار بكرێن بۆ جوانكردنی كوردستان به‌رێگه‌یه‌كی جوان ئه‌نجامبدرێت.
هه‌روه‌ها جێی خۆیه‌تی جه‌خت بكه‌ینه‌وه كه چه‌ند مانگێك له‌به‌رده‌م ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان ماوه كاربكه‌ین بۆ ده‌رچواندن و هه‌مواركردنی چه‌ندین یاسای گرنگ و له‌سه‌روی هه‌موویانه‌وه ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش بكه‌ینه‌وه هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌كات و ساتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت و په‌له بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌یوه‌ستن به هه‌رێمی كوردستان هه‌موو لایه‌نه‌كان جه‌خت بكه‌ین كه له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت، له‌م باره‌یه‌وه هه‌ماهه‌نگی ته‌واومان كردووه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت بۆ دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیار بكرێت و به‌پێی زانیاریه‌كانی ئێمه ئه‌مرۆ نووسراوێك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاراسته ده‌كرێت.
وپه‌سه‌ند كردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان كه خزمه‌تێكی گه‌وره به میكانیزمه‌كانی شێوازی كاری په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات بۆ خوله‌كانی ئاینده.
داوا له لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین كه كاره‌كانیان بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌و یاسایانه‌ی كه گرنگن له‌م خوله‌دا په‌سه‌ند بكرێت و له‌بواری چاودێریكردن بخه‌نه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌م ماوه‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه كاریان له‌سه‌ر بكه‌ین.
له كۆتایشدا هیوادارین هه‌موو فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌گیانێكی لێبورده‌یی و كوردپه‌روه‌رانه و له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵكی كوردستان و ئایندهی نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌یه‌كه‌وه بتوانین هه‌وڵه‌كانمان بخه‌ینه گه‌ڕ تا له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی كه ئێستا ئه‌نجامده‌ده‌رێت و بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیش روویه‌كی جوانی كۆمه‌ڵگاكه‌مان و باوه‌ڕی ته‌واوه‌تیمان به دیموكراسی و ئازادی و یه‌كترقبوڵ كردن پیشانی هه‌موو دونیا بده‌ین.
دووباره پیرۆزباییتان لێده‌كه‌ین به بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌م خوله و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین..