جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پیرۆزبایی لە مامۆستایانی كوردستان دەكات

15/05/2018 02:00:00 م

بەرێزان سكرتێر و ئەندامانی سكرتارییەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان

 

   لە "56" ە مین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، جواترین پیرۆزبایی لە سەرجەم مامۆستایانی كوردستان و ئێوەی بەرێز دەكەین و بە چاوێكی پڕ ئۆمێدەوە دەڕوانینە ئەم ئەركە مرۆیی و كارە پیرۆزەكەتان وەك هەڵگرانی مەشخەڵی زانست بۆ پێگەیاندنی نەوەیەكی  بەرهەمدار و جێگەی ئۆمێدی هەموومان و، ئەو رۆڵە سەركەییەی كە بە درێژایی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی كوردستاندا بینیوتانە، جێگای رێز و شانازییە بۆ هەر تاكێكی ئەم كوردستانە.

    دووبارە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.

 

 

 

جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان


رۆژمێرى رووداوه‌كان