بە مەبەستی پێشكەشكردنی چەند پێشنیازێك سەبارەت بە هەمواركردنەوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە هەرێمی كوردستان شاندێكی نووسینگەی مافەكانی مرۆڤی سەر بە نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان سەردانی لێژنەی مافی مرۆڤیان كرد لە پەرلەمانی كوردستان .
لە كۆبووەنەوەیەكدا كە لە هۆڵی لێژنەی مافی مرۆڤ بەرێوەچوو، شاندی ناوبراو كە پێكهاتبوون لە یۆشیكۆ هەسوومی سەرۆكی ئۆفیسی مافەكانی مرۆڤ ، نەدیم ئۆسمانجیك، زەیتۆ سیانی، ئیریك هێكس ئەندامانی شاندەكە ، چەند پێشنیازێكیان سەبارەت بە هەمواركردنەوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر پێشكەش بە لێژنەی مافی مرۆڤ كرد.
لەلایەن خۆیانەوەی سەرۆك و ئەندامانی لێژنەی مافی مرۆڤ بە شاندی میوانیان راگەیاند ئەم پێشنیازانەی نەتەوەیەكگرتووەكان دەكەنە بنەمایەك بۆ هەمواركردنەوەی یاساكە كە سیفەتی بەپەلەی پێدراوە بۆ هەمواركردنەوەی ، و بەمنزیكانە لێژنەكانی مافی مرۆڤ و یاسایی و ناوخۆ كۆدەبنەوە بۆ ئامادەكردنی راپۆرتی هاوبەش.