سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان جه‌ژنی چله‌ی هاوین له‌ئێزدییه‌كان پیرۆز ده‌كات

31/07/2018 08:19:00 ص
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنی چله‌ی هاوینى ئێزدییه‌كان، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م خوشك و برا ئێزدییه‌كانی كوردستان و جیهان ده‌كات، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنی چله‌ی هاوین، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له‌ سه‌رجه‌م خوشك و برا ئێزدییه‌كانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌ین، هیوادارین ئه‌و جه‌ژنه‌ به‌ خێرو خۆشی بۆ كوردستان به‌گشتی و خوشك و برا ئێزدییه‌كانمان به‌تایبه‌تی بگه‌ڕێته‌وه‌، ئۆمیده‌وارین ئه‌و جه‌ژنه‌ سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ سه‌رله‌نوێ گه‌ڕانه‌وه‌ى ژیان و ئاسووده‌یی و به‌خته‌وه‌رى بۆ خوشك و برا ئێزدییه‌كانمان و چیتر رووبه‌ڕووی كاره‌سات و مه‌ینه‌تیی و جینۆسایدى له‌وجۆره‌ نه‌بنه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش دووچارى بوون.
دووباره‌ ئه‌و جه‌ژنه‌ له‌خوشك و برا ئێزدییه‌كانمان پیرۆز ده‌كه‌ین و هیواخوازین هه‌موو رۆژێكیان هه‌ر جه‌ژن و خۆشی بێت له‌ ژێر سایه‌ی كوردستانێكى ئازاددا.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان
2018/7/31

رۆژمێرى رووداوه‌كان