پەرلەمانی كوردستان هاوخەمیی خۆی بۆ كۆچی دوایی سیناتۆری ئەمریكی " جۆن مەككین" دەردەبڕێت

26/08/2018 12:06:00 م

بە بۆنەی كۆچی دوایی سیناتۆری ئەمریكی و دۆستی گەلی كوردستان " جۆن مەككین"،

سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، بە ناوی پەرلەمانەوە، پەیامێكی هاوخەمی رایگەیاند، ئەمە دەقەكەیەتی:

 بە غەمێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی سیاسەتمەداری بەناوبانگ و سیناتۆری ئەمریكی  " جۆن مەككین" مان بیست. لە دەستدانی ئەم كەسایەتییە، كە دۆستێكی دڵسۆزی گەلی كوردستان و بەرگریكاری مافەكانی بوو، زیانێكی گەورەیە. 

بەم بۆنە غەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادە و ‌وسەرجەم دۆستانی و گەلانی ئەمریكا بەگشتیی دەكەین وهاوبەشی غەمیانین و بێگومان گەلی كوردستان هەڵوێستەكانی دۆستێكی وەكو " جۆن مەككین" هەرگیز لە بیرناكات. 

 

 

سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان

26/8/2018


رۆژمێرى رووداوه‌كان