شاندێكی باڵای په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تیی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و یاوه‌ریى نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌شدارییان له رێوڕه‌سمی 31-ه‌مین ساڵیادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه كرد‌و تاجه‌گوڵینه‌ی رێز‌و وه‌فایان له‌سه‌ر مه‌زارى شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه دانا.
رۆژی 2019/3/16، شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تیی هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و یاوه‌ریى نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان،به‌شدارییان له رێوڕه‌سمی 31 ساڵه‌ی یادی كیمیابارانكردنی شارى هه‌ڵه‌بجه به چه‌كی كیمیایی كرد.

له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه به‌ئاماده‌بوونی لێپرسراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕالیی عێراق و نوێنه‌رانی كورد و لایه‌نه عێراقییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و لێپرسراوانی حكومی و حزبی و كونسوڵ و باڵیۆزانی وڵاتانی جیهان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌ڕێوه‌چوو، هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و تیایدا ره‌خنه‌ى له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد كه ئه‌و كاته له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان چاوپۆشی‌یان له‌و تاوانه گه‌وره‌یه كرد و رایگه‌یاند: "زۆر بەداخەوە ئەیڵێین ئەگەر ساڵی ٨٨ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەبەر بەرژەوەندیی تایبەتیی خۆیان لەگەڵ رژێمی ئەوکاتەی بەعس و عێراق چاوپۆشیان لەم تاوانە نەکردایەو بەرگرییان لەمافی مرۆڤ و مەزڵوومیەتی خەڵکی کوردستان بکردایە، ئەوا تاوانی کیمیاباران لە ئاستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دووبارە نەدەبوویەوە".
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: " بەڵام لەبەرئەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرژەوەندییەکانی خۆیان خستە سەروو بەها مرۆڤایەتییەکان، بۆیە بینیمان دوای هەڵەبجە لە غووتەی شەرقی لە سووریا تاوانی کیمیاباران دووبارە بوویەوە، بۆیە ئێستاش ئەڵێین ئەگەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چاو لە ئاست تاوانەکانی دژ بەمرۆڤایەتی دابخات کیمیابارانەکان، جینۆساید نادیدە بگرێت تاوانی هاوشێوە لە ئایندەش روودەداتەوە".

هه‌ر له وته‌كه‌یدا جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته حکومەتی عێراق جدی تر و ڕاستگۆیانە تر و به كردار نه‌ك به وتار‌و بەڵێنی بێ کردار پەلە بکات لە قەرەبووکردنەوەی سەرجەم ئەو زیانە مادی و مەعنەوی و ژینگەییانەی كه بەر هەڵەبجەو ناوچەکانی تری کوردستان کەوتوون و رایگه‌یاند: " ئێمە لەپەرلەمانی کوردستان بەسەرجەم فراکسیۆنەکانەوە لەگەڵ خوشک و برایانمان لەسەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێڕاق، هەماهەنگ و هاوکار دەبین تا لەچوارجێوەی یاسای ژمارە ١٠ی ساڵی ٢٠٠٥ی دادگای باڵای تاوانەکان و ئەو بڕیارەی کە لە دادگا دراون بە کردەوە قەرەبووی کەسوکاری شەهیدان بکرێتەوە، هەروەک چۆن بۆ دووجەیل و شوێنەکانی تریش کرایەوە، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا لەچوارچێوەی سزادانی گشتی، هەرێمی کوردستان و کەسوکاری سەربڵندی کیمیاباران و جینۆساید‌و ئەنفال لەلایەن حکومەتی عێراق وەک پێویست قەرەبوونەکراونەتەوە".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: " ئەبێت هەموومان هەوڵبدەین کاری جدی بکەین، کاری پێکەوەیی بکەین ئەو عەقڵیەتەی لە بەغداوە لە پشت کیمیابارانی هەڵەبجەو سزای بەکۆمەڵەوە بوو، ئەو عەقڵیەتە بگۆڕدرێت، چونکە بەداخەوە ئاماژەکانی ئەو عەقڵیەتە لەساڵانی ڕابردوو بینیمان لە بەغدا ماون، پەلاماری سەربازیی هەرێمی کوردستان بڕینی بودجەو قووتی خەڵکی کوردستان، سزایەکی جەماعیى تر بوون بۆ گەلی کوردستان بەهەمان سزای کیمیاباران، بەڵام بەمیکانیزمی جیاوازتر، بۆیە پێویستە لەسەرمان هەماهەنگیی زیاتر لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق هەبێت و هەماهەنگیی زیاتر له‌نێوان پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی عێراق هەبێت، لەنێوان هێزە سیاسییەکانی ئێرەو عێراق هەبێت بۆئەوەی کار لەسەر گۆرینی ئەو کەلتوورو عەقڵیەتە بکەین کە باوەڕی بە جینۆسایدکردن و بە سزادانی بەکۆمەڵی گەلێک هەیە".
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك ئه‌ركی خۆى له یاسادانان و به‌دواداچوون و تاووتوێكردن و په‌سندكردنى بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كار له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یاسایانه‌ی كه پێویستن و ئه‌و یاسایانه‌ی كه پێویسته هه‌موار بكریًنه‌وه بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری كه‌سوكارى شه‌هیدانی كیمیاباران و جینۆساید بكات و رایگه‌یاند: "لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دوای ڕەزامەندیی پەرلەمانتارە بەڕێزەکان هەر دانیشتنێک بۆ دەنگدان لەسەر هەر پڕۆژە یاسایەک کە تایبەت بێت بەکەسوکاری سەربڵندی کیمیاباران و قوربانیانی جینۆساید و ئەنفال بێنینە هەڵەبجەو گەرمیان لەوێ دەنگ لەسەر ئەو پڕۆژەیاسایانە بدرێت دیراسەی ئەوە دەکەین لەگەڵ ئەنجوومەنی دادوەری بۆئەوەی دادگایەکی تایبەتمەند دروستبکرێ و بارەگاکەشی لەهەڵەبجە بێت بۆ دادگایی‌کردنی ئەو کەس و لایەن و کۆمپانیایانەی لەهەر شوێنێکی دنیا بن کەدەستیان هەبووە لە ئەنجامدان و پەلاماردان و جێبەجێکردنی جینۆساید‌و کیمیاباران بەرامبەر بەخەڵکی کوردستان".
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: " نابێت تەنها یادێکی گەورەی وەکو هەڵەبجە بەوتارو قسەی بریقەدار بەڕێ بکرێت، ئەبێت هەمیشە ئەم پرسیارە لەخۆمان بکەین وەکو گەلی کوردستان بۆ ئەنفال کراین؟، بۆ جینۆساید کراین؟، بۆ کیمیاباران کراین؟، ئەگەر بەردەوام ئەو پرسیارانە لەخۆمان نەکەینەوە و خۆمان ئامادە نەکەین بۆ رێگریکردن لەئەنفال و کیمیاباران و ئەو جینۆسایدانەی کەدەکرێ، تووشی جینۆساید‌و پەلاماری هاوشێوە دەبینەوە".
هه‌ر له‌وته‌كه‌یدا جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای ته‌بایی و یه‌كڕیزیی نێوان حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانى كرد و رایگه‌یاند: " وەک پەرلەمانی کوردستان بانگەوازی تێکڕای حیزب و لایەنە سیاسییەکان دەکەین وەرن با پێکەوە بەرەو گرێبەستێکی تری کۆمەڵایەتیی تازە بچین کە لەسەر بنەمای متمانەکردن بەیەکتری و لەسەر بنەمای قووڵکردنەوەی گیانی کاری پێکەوەیی و لەسەر بنەمای خزمەتکردنی زیاتر بەکردار نەک بەوتار، هەوڵبدەین لە خزمەت کەسوکاری سەربڵندی شەهیداندا بین".
هه‌ر له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا شاندی په‌رله‌مانی كوردستان، تاجه‌گوڵینه‌ی رێز‌و وه‌فایان له‌سه‌ر مه‌زراى شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه دانا.
دەقی وتاری جێگری سەرۆکی پەڕلەمانی کوردستان لە ۳۱ ساڵەی یادی کیمیابارانی هەلەبجەدا