جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی شار له‌ سلێمانی ده‌كات

17/03/2019 09:52:00 ص
ئێواره‌ى رۆژى سێشه‌مه‌ 2019/3/16، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ یاوه‌ریی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان، سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی شار-ى له‌ سلێمانی كرد. 
له‌و سه‌ردانه‌یاندا شاندی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ نزیكه‌وه‌ چاویان به‌ پزیشك و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ كه‌وت و  ژماره‌یه‌ك له‌ نه‌خۆشه‌كانیان و به‌سه‌ر كرده‌وه‌ و له‌ ره‌وشی ته‌ندروستییان پرسین و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌یان بۆ خواستن.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>