شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌شداری له‌ فێستیڤاڵی نه‌ورۆز له‌ ئاكرێ ده‌كات

21/03/2019 08:42:00 م
ئێواره‌ی 20/3/2019، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌شداریی له‌ فێستیڤاڵی ئاهه‌نگی نه‌ورۆز له‌ شاری ئاكرێ كرد.
له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا كه‌ به‌رپرسانی حكومی و حزبی و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵكی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ ئاماده‌یبوون، چه‌ندین گۆرانی و هه‌ڵبه‌ست خوێندرایه‌وه‌ كه‌ گوزارشتیان له‌ خۆشه‌ویستیی نیشتیمان و سه‌ربه‌ستی و ئازادی ده‌كرد.
هه‌ر له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگی نه‌ورۆز له‌ شاری ئاكرێ شاندی په‌رله‌مانی كوردستان  له‌سه‌ر سته‌یچی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگه‌كه‌ رێزو خۆشه‌ویستیی خۆیان بۆ ئاماده‌بووانی فێستیڤاڵه‌كه‌ نیشاندا.
 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>