جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتارانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ فراكسیۆنه‌ جیاجیان كۆبۆوه‌

21/03/2019 08:48:00 م
له‌په‌راوێزی به‌شداریكردنیدا له‌فێستیڤاڵی ئاكرێ، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌هۆلی پێشوازیی قه‌زای ئاكرێ پێشوازیی له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتارانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ فراكسیۆنه‌ جیاجیان كرد.
له‌ دیدارێكدا هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و شاندی په‌رله‌مانتارانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و په‌رله‌مانی كوردستان كرده‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی ئه‌و رێكارو رێوشۆینه‌ یاساییانه‌ی كه‌ پێویستن بۆ خزمه‌تكردنی گه‌لانی عێراق بگرێته‌به‌ر و ده‌ستووری عێراق به‌ هه‌موو بڕگه‌ و ماده‌كانییه‌وه‌ جێبه‌جێ بكرێت .

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>