سەرۆکایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ رووداوەکەی موسڵ دەنێرێت

21/03/2019 09:03:00 م
سەرۆکایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان لە پەیامێکدا سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی ئەو رووداوە دەکات کە به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر لە 70 کەس گیانیان لەدەستدا.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌: 
بەناوی خودای گەورەو میهرەبان 
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمڕۆ لە ئاکامی وەرگەڕانی بەلەمێک لەڕووباری دیجلە لە شاری موسڵ کە ژمارەیەک قوربانی و برینداری لێکەوتەوە، بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی وهاوخەمیی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیانی ئەو رووداوە دڵتەزینەو دانیشتوانی شاری موسڵ و دەوروبەری دەکەین. هەروەها ڕایدەگەیەنین وەک چۆن لەشەڕی تیرۆریستانی داعش دەرگای کوردستان بۆ خەڵکی مەدەنیی شاری موسڵ کراوە بووە لە ئێستاشدا دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم ئامادەیی بەهاناوەچوون و چارەسەری هەموو بریندارانی هەیە بۆ لیقەوماوانی ئەم کارەساتە. 
جارێکی تر هاوخەمی و هاوسۆزیی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین و لەخودای گەورە داواکارین قوربانیان بە بەهەشتی خۆی شاد بکات و شیفای خێرای برینداران بدات. 
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>