سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌شدارى له‌ رێوڕه‌سمی به‌خشینی دكتۆرای فه‌خرى به‌ كۆچه‌ر بیركار ده‌كات

27/03/2019 03:17:00 م
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2019/3/27، د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان،  به‌یاوه‌ریى ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان، به‌شداریی له‌ رێوڕه‌سمی خه‌ڵاتی رێزلێنان و به‌خشینی دكتۆراى فه‌خری به‌ زانا و بیرمه‌ندی كورد پرۆفیسۆر و دكتۆر كۆچه‌ر بیركار كرد كه‌ له‌لایه‌ن زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین-ه‌وه‌ پێی به‌خشرا.
رێوڕەسمەکە به‌ ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و  ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی حكومی  و حزبی و سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین و نوێنەرو کۆنسوڵی وڵاتان و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تیی جۆراوجۆر به‌رێوه‌چوو. 
کۆچەر بیرکار، کە وەک زانا لەبواری بیرکاریدا لە ریۆدی جانێرۆ خەڵاتی جیهانیی فێڵدزی وەرگرتووە، ئەمڕۆ لەلایەن زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر دکتۆرای فه‌خریى  پێبەخشرا.
 
 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>