جێگری سەرۆكی پەرلەمان لەگەڵ ڕێكخراوی ئەمریكی بۆ ئاشتی كۆبووەوە

02/04/2019 08:45:00 ص
رۆژی 1ی ئاپریل ٢٠١٩، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، هێمن هەورامی، به‌ ئاماده‌بوونی د.رێبوار بابكه‌یی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندى كوردستانى له‌ په‌رله‌مكانى كوردستان، لەگەڵ شاندێكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سەر بە رێكخراوی ئاشتی، كە لە لایەن نانسی لیندبۆرگ سەرۆكایەتی دەكرا، باسی ئەوەی كرد كە حكومڕانی باش و هاوكاریی ئەمنی بۆ ئاشتی و هێمنایەتیی درێژخایەن و سەرهەڵنەدانەوەی داعش لە هەموو عێراقدا، پێویستن.
جێگری سەرۆكی پەرلەمان جەختی لەوە كردەوە كە هاوپەیمانیی نێودەولەتیی پێویستە بەردەوام بێت لە هاوپەیمانیەتی لە گەڵ كوردستان و عێراق لە شەڕی دژ بە تیرۆر، و وتی" حكومڕانی باش و ڕەخساندنی دەرفەت بۆ هەموو خەڵكی عێراق بۆ سەرهەڵنەدانەوەی داعش خاڵی گرینگن".
هەر دوو لا لە سەر ئەوە كۆكبوون كە پێویستە لە پێناوی ئاشتییەكی درێژخایەن باس  لە هۆكارە ریشەییەكانی تیرۆریزم  بكرێت.
سەرۆكی لێژنەی پەیوەندییەكان و ڕەوەندی كوردی "ڕێبوار عەبدولڕەحمان" ، داوای لە شاندەكە كرد پشتگیری دەستپێڕاگەیشتنی ئەوان بكات بۆ ئەنجومەنی یاسادان لە ئەمریكا. پەرلەمانتار خاتوو ئاشنا عبداللە قادر، بڕیادەری لێژنە، لە دیدارەكەدا ئامادە بوو.
خاتوو لیندبۆرگ باسی داهاتووی  ئابووریی ئەرێنی لە كوردستان و پەیوەندییە بەرەوپێشچووەكانی لەگەڵ بەغدا كرد، ورایگەیاند كە پرسی پێداویستیی مانەوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ دەستەبەركردنی ئاسایش و سەقامگیریی هەموو عێراقییەكان، لەگەڵ كاربەدەستانی ئەمریكا باسدەكات.
سەبارەت بە رەوشی هەرێمی كوردستان، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند كە هەرێم خەریكی چارەسەریی خۆی لە دوای دۆخە نالەبارەكەی ٢٠١٤یە، و تەوافوقی نێوان هەولێر و بەغدا لە سەر پرسی بودجە عێراق هۆكارێكی ئەرێنییە بۆ ئەم دۆخە.  ئەوەشی راگەیاند كە یەك لە پەیوەندییە باشەكانی ئەم دواییانەی هەولێر- بەغدا بریتییە لە دانانی پلان بۆ هاوكاریی دووقۆڵی سەربازی لە نێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزی سەربازیی عێراقی لە ناوچە مەترسیدارەكاندا.
ئەندامانی شاندی ڕێكخراوی ئەمریكی بۆ ئاشتی بریتی بوون لە بەڕێز ئێلی ئابوان، بەڕێوەبەری گشتی پرۆگرامی  MENA (ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا)، د. ریچارد وێلچ، بەڕێوەبەر لە وڵاتی عێراق، بەڕێز شیڤان فازیل، پسپۆری پرۆگرامی عێراقی، و خاتوو ئێڤا هاردێر، یارمەتیدەری تایبەت.
ڕێكخراوی ئەمریكی بۆ ئاشتی ڕیكخراوێكی نەتەوەییە، كە لایەن كۆنگرێسی ئەمریكییەوە پاڵپشتی دارایی دەكرێت و لەگەڵ هاوبەشە خۆجێیەكان كار دەكات لە سەرتاسەری دونیا بۆ ڕێگریكردن لە شەڕ و خوێنڕشتن. ئەم ڕێكخراوە لە ساڵی ٢٠٠٣ وە لە عێراق چالاكی هەیە.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>