جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ قوتابییانی كۆلێژی ئه‌ده‌بیاتى زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین كۆبووه‌وه‌

04/04/2019 10:54:00 ص
له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ قوتابییانی كۆلێژی ئه‌ده‌بیات، به‌شی فه‌لسه‌فه‌ له‌ زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان، هانیدان هه‌موو تواناكانیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ گه‌شه‌پێدانی زیاتری ئاستی رۆشنبیریى خۆیان و به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ى به‌رز  بۆئه‌وه‌ى له‌ ئاینده‌دا خزمه‌ت به‌ گه‌ل و وڵاته‌كه‌یان  بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنچشه‌ممه‌ 4ى نیسانى 2019، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ نوسینگه‌ی خۆی له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان، پێشوازیی كرد له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ قوتابییانی كۆلێژی ئه‌ده‌بیات، به‌شی فه‌لسه‌فه‌ له‌ زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین.
له‌ دیدارێكدا هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان، پوخته‌یه‌كى له‌ رێكاره‌ یاساییه‌كان و كاروباره‌كانی په‌رله‌مان بۆ قوتابیانی ئاماده‌بوو شیكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: "ده‌مانه‌وێت له‌نزیكه‌وه‌ تاك به‌تاكی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان شاره‌زاییان هه‌بێت له‌سه‌ر رۆل و ئه‌ركه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و گرنگیی ئه‌و یاسایانه‌ی كه‌ په‌رله‌مان ده‌ریان ده‌كات و په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆیان به‌ ژیانی هاووڵاتییانه‌وه‌ هه‌یه‌".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و چاودێریكردنى كاره‌كانی حكومه‌ت و په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانى هه‌یه‌ و مه‌رجه‌عی سیاسی و یاساییشه‌.
 
 
 
هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، هانی قوتابیانیدا گرنگیی زیاتر به‌ خوێندن و خوێندنه‌وه‌ بده‌ن بۆ گه‌شه‌پێدانی زیاتری ئاستی رۆشنبیریى خۆیان و هه‌موو تواناكانیان له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بخه‌نه‌ گه‌ڕ  بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ى به‌رز  بۆئه‌وه‌ى له‌ ئاینده‌دا خزمه‌ت به‌ گه‌ل و وڵاته‌كه‌یان  بكه‌ن.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ قوتابییانی كۆلێژی ئه‌ده‌بیات، به‌شی فه‌لسه‌فه‌ له‌ زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، ۆێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاریى خۆیان بۆ ئه‌و پێشوازییه‌و روونكردنه‌وانه‌ى سه‌باره‌ت به‌ كاره‌كانی په‌رله‌مان، چه‌ندین پرسیاریان ئاراسته‌ی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد و ئه‌ویش وه‌ڵامی پێویستی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانی دانه‌وه‌.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>