ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه 7ى نیسانی 2019، د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، له‌هۆتێل رۆتانا له‌شاری هه‌ولێر به‌شدارییان لهپانێڵێكی ئافره‌تی سه‌ركرده، كه‌له‌لایه‌ن ئینستیوتی حكومڕانی كه‌نه‌دی به‌سپۆنسه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا رێكخرابوو.
له پانێڵه‌كه‌دا،سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و سكرتێری په‌رله‌مان، هاوشان له‌گه‌ڵ وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزارى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی پارتی (ابناء النهرین)، تواناكانی ئافره‌تانیان له سه‌ركردایه‌تیكردن و فه‌رمانڕه‌وایه‌تیدا بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو .
له ده‌ستپێكی پانێله‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له نانسی بهرجیڕۆن، نوێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی كه‌ندا و په‌خشان زه‌نگه‌نه، وتاری كردنه‌وه‌ی پانێڵهكهیان پێشكه‌ش كرد.
له پانێڵه‌كه‌دا د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، رۆلى ئافره‌تانی كوردستانى له بزوتنه‌وه‌ى رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان و پێگه‌یاندنی رۆله‌كانی گه‌له‌كه‌مان و ئه‌دای ئافره‌تانی كوردستانى له قوناغه جیاجیاكان و پێگه‌یان له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بهرزنرخاندو رایگه‌یاند: "ئافره‌تان به‌بڕوابوون به‌هێزو توانای خۆیانه‌وه هه‌نگاو بنێن بۆ داهاتووی خۆیان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان ده‌بێت هێزو توانای خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ به‌شداربوون له‌گشت كایه‌كانی حكومڕانی بۆئه‌وه‌ی هاوشان له‌گه‌ڵ پیاوان رۆل و كارێگهریی خۆیان هه‌بێت له حكومڕانیدا".
سه‌باره‌ت به‌بوونی ئافره‌ت له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: "خۆشحاڵم وه‌ك ئافره‌تێك به‌رپرسیاریه‌تیی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان‌م له‌ئه‌ستۆ گرتووه، چونكه له‌مێژووی عێراق و هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا هیچ ئافره‌تێك ئه‌م ڕۆڵه‌ی پێنه‌دراوه، له‌ماوه‌ی دهستبهكاربوونیشمان وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان پابه‌ندین و كارده‌كه‌ین به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و په‌یڕه‌وی ناخۆی په‌رله‌مان، هه‌رشتێك په‌یوه‌ندیی به‌كاری په‌رله‌مانی و له‌به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و یه‌كسانی و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین".
له به‌شێكی دیكه‌ی پانێڵه‌كه‌دا، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بووانی پانێڵهكهى راگه‌یاند: "ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی رێكخستنی كاروباری په‌رله‌مان له‌ڕووی كارگێڕی و دارایی ده‌ستی به‌چاكسازی كردووه و ئه‌م چاكسازییه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ین شه‌فاف و روونه‌و داواش له‌چاودێریی دارایی كراوه هاوكاربن و وردبینیی ته‌واو بكه‌ن و ڕاپۆرتهكانیشان بۆ ڕای گشتی بخه‌نه‌ڕوو و له‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی په‌رله‌مان بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌رله‌مانی كوردستان هاوكارو هه‌ماهه‌نگ ده‌بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم بۆئه‌وه‌ی چاكسازییه‌كی گشتگیر له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كاندا ئه‌نجام بده‌ین".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی پانێڵه‌كه‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مان، باسی له قۆناغه یاساییه‌كانی كاراكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و رایگه‌یاند: "به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ماوه‌ی نێوان خوێندنه‌وه‌ی دوومی پڕۆژه‌یاسایه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌نگدان، نابێ له‌یه‌ك هه‌فته تێبپه‌ڕێت و له‌ئێستادا هه‌نگاوه‌كان به‌هه‌ماهه‌نگیی فراكسیۆنه‌كان خێرایه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی په‌رله‌مان دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌و پێشنیاز و پڕۆژه‌یاسایانه‌ی په‌یوه‌ستن به به‌روپێشچوونی رۆڵی ئافره‌ت و به‌رجه‌سته‌كردنی مافه‌كانیان گرنگكیی تایبه‌تییان پێده‌درێت و له پڕۆژه‌ی ده‌ستوورى هه‌رێمی كوردستانیش پره‌نسیپی زۆر گرنگ كه په‌یوه‌ستن به‌مافه‌كانی مرۆڤ و مافی ئافره‌تان جێگیر كراون".
له‌به‌شی دووه‌می پانێڵه‌كه‌دا مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی بهرۆڵ گرنگیی ئافره‌تان له‌نێو جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات كرد‌و رایگه‌یاند: "ئه‌م وڵاتانه‌ی جیاوازی ناكه‌ن لهبهشداریپێكردنی ئافره‌ت و یه‌كسانیی جێنده‌ری هه‌یه وڵاتی پێشكه‌وتووترن و هه‌بوونی ئافره‌ت له‌هه‌موو كایه‌كانی ده‌سه‌ڵات هۆكارێكه بۆ پێشه‌وه‌چوونی وڵات و ده‌بێت ئافره‌تانیش به‌رده‌وام بن له‌هه‌وڵ و تێكۆشانیان بۆ گه‌یشتن به‌لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات و له‌ئێستادا به‌جیاوازی له‌گه‌ڵ عێراقدا له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌رفه‌تی زۆرباش هه‌یه بۆ ئافره‌تان تا بتوان ئه‌دای كاره‌كانی خۆیان بكه‌ن و له‌ئێستادا له هه‌رێمی كوردستان و له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی گرنگی ئه‌م هه‌رێمه ئافره‌تان رۆڵی گرنگیان پێدراوه‌و له‌ماوه‌ی خوله‌كانی ڕابردووى په‌رله‌مانی كوردستان چه‌ندین یاسای گرنگی ده‌ركردووه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ئافره‌تان، له‌وانه یاسای توندوتیژی دژ به‌ئافره‌تان و یاسای باری كه‌سی و چه‌ندین یاسای تر كه له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه".
شایه‌نی باسه ئینستیۆتی حكومڕانی كه‌نه‌دی كار له‌سه‌ر حكومڕانیی لامه‌ركه‌زی و فیدڕاڵی ئابووری له عێراق و كوردستان ده‌كات و ته‌وه‌ری ئه‌مجاره‌شیان تایبه‌ت بوو به‌ئه‌زموونی ئافره‌تانی سه‌ركرده‌ی هه‌رێم بۆ سه‌رجه‌م ئافره‌ته سه‌ركرده عێراقییه‌كان كه له پانێڵه‌كه به‌شداربوون.