ليژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان پلانی چوار ساڵی داهاتووى تاووتوێ کرد

08/04/2019 02:38:00 م
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ٨/٤/۲۰۱۹، بەمەبەستی دانانی پلانی کارکردنی لیژنەکە بۆ ماوەی چوار ساڵی داهاتووی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، لیژنەی پێشمەرگەو ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی عبداللە حاجی مه‌حمود، سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگر و بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەکە کۆبووه‌وە. 
لە کۆبوونەوەکەدا کە لە هۆڵی لیژنەکە بەڕێوەچوو، گفتوگۆیان لەبارەی دانانی پلانی کارکردنی چوار ساڵی داهاتووی لیژنەکە کرد،و هەموو ئەو پڕۆژە و پێشنیازانە خرانە ڕوو کەپەیوەستن بەهێزەکانی بەرگری و هێزەکانی ناوخۆ و باشترکردنی ژیانی پێشمەرگە و کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ، هەریەک لە ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەکە ڕاو بۆچوونەکانیان خستەڕوو و بەچڕی گفتوگۆیان لەبارەی خاڵەکانی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە کرد و بڕیاریاندا بەڕاپۆرتێک سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاگادار بکەنەوە.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>