له‌ژێر چاودێریی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به‌ئه‌نفال له‌ژێر ناوونیشانی بیره‌وه‌رییه‌كانی لم كرایه‌وه‌

10/04/2019 10:38:00 ص
سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2019/4/10، به‌سه‌رپه‌رشتی د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به‌ ئه‌نفال له‌ژێر ناوونیشانی "بیره‌وه‌رییه‌كانی لم" له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان كرایه‌وه‌. 
له‌میانی كردنه‌وه‌ى پیشانگه‌كه‌دا كه‌ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له‌فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان و ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانی حكومى و حزبى و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی دیوانی په‌رله‌مان و  راوێژكاران و فه‌رمانبه‌رانى په‌رله‌مان ئاماده‌یبوون، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ لێدوانێكدا ده‌ستخۆشیی له‌ هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار (عه‌لی ڕه‌زا) كرد بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه‌و رایگه‌یاند: "تاوانی ئه‌نفال تاوانێكی له‌بیر نه‌كراو و ناخۆشبوو كه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستاندا هات و زامێكی له‌بیرنه‌كراوه‌" 
داواشى له‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ حكومه‌تی فیدڕالیی عێراق كرد قه‌ره‌بووی مادى و مه‌عنه‌ویى كه‌سوكارى قوربانیانی ئه‌نفال بكه‌نه‌وه‌.
 
 
 
هونه‌رمه‌ندی كورد  عه‌لی ڕه‌زا، به‌به‌كارهێنانی لم و كۆمه‌ڵێك جلوبه‌رگ و پێڵاوی به‌كارهێناوه‌ بۆ دووباره‌  وێناكردنه‌وه‌ی یاده‌وه‌ریی كاره‌ساتی ئه‌نفال و جینۆسایدكردنی كورد كه‌ له‌نێوان ساڵانی 1987/1988 به‌لێشاو و به‌كۆمه‌ڵ له‌بیابانه‌كانی خوارووی عێڕاق به‌زیندوویی ژێر لم كران و نێژران.
عه‌لی ڕه‌زای هونه‌رمه‌ند بۆیه‌ لم و جلوبه‌رگی دڕاوی به‌كارهێناوه‌ بۆئه‌وه‌ی بمانگێڕێته‌وه‌ بۆ هه‌مان ژینگه‌ كه‌تاوانه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجام دراوه‌و ئامانج له‌م پێشانگایه‌ بۆ ئه‌وه‌ بووه‌ ئه‌م تاوانه‌ قێزه‌ونه‌ كاڵ نه‌بێته‌وه‌و هه‌میشه‌ له‌هزرى نه‌وه‌كانی كورددا بمێنێته‌وه‌.
 
 
 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>