لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

10/04/2019 01:28:00 م
نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2019/4/10، لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، بەسەرپەرشتیی سه‌لام عه‌بدوڵا، سەرۆکی لیژنە و ئامادەبوونی جێگرو بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكه‌ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا. 
لەکۆبوونەوەکەدا تیشک خرایەسەر داواکاریی قوتابیانی زانکۆو پەیمانگه‌کان کە داوای گەڕانەوەی دەرماڵەکانیان دەکەن کە بەھۆی قەیرانی داراییەوە چەند ساڵێکە ڕاگیراوەو لیژنەی پەروەردە لەھەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە.
لەبەشێکی دیكه‌ى کۆبوونەوەکە باس لەوەکرا کە ھەوڵبدرێت مامۆستایانی وانەبێژو خۆبەخش دابمەزرێندرێن.

رۆژمێرى رووداوه‌كان