سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە سەرۆكی كۆمەڵەی جڤاكی كوردی لە ئەلمانیا دەكات

22/04/2019 11:29:00 ص

ئەمڕۆ دووشەممە 22ی نیسانی 2019 د.ڤاڵا فەرید ئیبراهیم سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و بە ئامادەبوونی منی نەبی قەهوەچی سكرتێری پەرەلەمان پێشوازیی لە علی تۆپراك سەرۆكی كۆمەلەی جڤاكی كوردی لە ئەلمانیا و شاندی یاوەری كرد.

لەدیدارێكدا  د.ڤاڵا فەرید سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وێرای بەخێرهێنانی شاندی میوان بۆ پەرلەمانی كوردستان، هیوای خواست كۆمەلەی جڤاكی كوردی هەوڵەكانی بۆ بەهێزبوونی پەیوەندییەكانی نێوان پەرلەمانی كوردستان و پەرلەمانی فیدرالی ئەلمانیا چڕكەنەوە و راێگەیاند: ولاتی ئەلمانیا وڵاتێكی بەهێزە و هەرێمی كوردستان پەیوەندیەكی باش و گرینگی لەگەڵ ئەلمانیادا هەیە و دەخوازین پەیوەندییەكانمان زیاتر بەهێز بكەین لە چوارچێوەی كاری پەرلەمانی نێوان هەرێمی كوردستان و پەرلەمانی فیدرالی ئەلمانیا بەتایبەت لەنێوان لیژنەكان بەمەبەستی سوودوەرگرتن لێیان.

لای خۆشیانەوە علی تۆپراك سەرۆكی كۆمەلەی جڤاكی كوردی لە ئەلمانیا وێرای پیرۆزبایی لە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بە بۆنەی دەستبەكاربوونیان لەپۆستەكەیان، هەواڵەكانی كۆمەڵەكەی بۆ زیاتر بەهێزبوونی پەیوەندییەكانی نێوان پەرلەمانی كوردستان و پەرلەمان ئەلمانیای فیدرال خستەروو و رایگەیاند: لە داهاتوویەكی نزیك شاندێك لەپەرلەمانی فیدرالی ئەلمانیا سەردانی هەرێمی كوردستان و پەرلەمانی كوردستان دەكات بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئاگاداری رەوشی هەرێمی كوردستان بێت بۆ ئەم مەبەستەش سەردانی پەرلەمانی كوردستانیش دەكاات بۆ ئەوەی بە رێكارە یاساییەكانی پەرلەمانی كوردستانیش ئاشنابێت.


رۆژمێرى رووداوه‌كان

>