لیژنه‌ی دارایی راپۆرتی ساڵانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌سپاكیی هه‌رێم تاووتوێ ده‌كات

22/04/2019 01:52:00 م
به‌مه‌به‌ستی خوێندنه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ و تاووتوێكردنی راپۆرتی ساڵانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌سپاكیی هه‌رێم. سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2019/4/22، لیژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابووریی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیى د.رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی لیژنه‌و هێڤیدار ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رۆكی لیژنه و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌‌ كۆبۆوه‌.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌ئاماده‌بوونی دادوه‌ر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكیی هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا ناوه‌ڕۆكی راپۆرتی ساڵانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌سپاكیی هه‌رێم گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا. 
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكیی هه‌رێم روونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌باره‌ی ورده‌كارییه‌كانی راپۆرته‌كه‌ بۆ په‌رله‌مانتاران خرایه‌ڕوو.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>