لیژنەی تەندروستی کۆمەڵێک پرسی تاووتوێ کرد

23/04/2019 09:56:00 ص
پێشنیوه‌ڕۆى ئەمڕۆ سێشه‌مه‌ 2019/4/23، لیژنەی كاروبارى تەندروستی و ژینگەو مافی بەکاربەر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، بەسەرپه‌رشتیی د.سه‌باح مه‌حمود، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئامادەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیادەرو ئەندامانی لیژنەكه‌ کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا. 
لەکۆبوونەوەکەدا ئەو نووسراو و داواکارییانەی ئاراستە لێژنە کرابوون تاووتوێ کران و کاری پێویستییان لەسەر کرا. 
ھەر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا ڕاپۆرتێک ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێت کە تیایدا بەدەرئەنجامی سەردانی چەند ئەندامێکی لیژنەی تەندروستی بۆ وەزارەتی تەندروستی کە بۆ بەدواداچوون بۆ بڕیاری دامەزراندن و ڕێکخستنی کاری کارمەندانی خۆبەخشی تەندروستی ئەنجامیان دابوو.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>