كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی ده‌سپاكی سه‌باره‌ت به‌ تاووتوێكردنى ڕاپۆرتی ساڵانەی دەستەی دەستپاکی به‌رده‌وامه‌

23/04/2019 03:45:00 م
له‌درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانیدا به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی راپۆرتی ساڵانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌سپاكیی حكومه‌تی هه‌رێم، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٣/٤/٢٠١٩، لیژنەی دەستپاکی و کاروباری پەرلەمان و سکاڵا له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، بەسەرپەرشتیی شیرین ئه‌مین، سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكه‌ كۆبۆوه‌. 
تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەكه‌ تایبەت بوو به‌تاووتوێكردنی ڕاپۆرتی ساڵانەی دەستەی دەستپاکی حكومه‌تی ھەرێمی کوردستان کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ ڕای گشتی بڵاوكرایه‌وه‌، لە کۆبوونەوەکەدا وەعدی سلێمان، ڕاوێژکاری پەرلەمان لە ڕاپۆرتێکدا سەرنج و تێبینییەکانی لەسەر ئەم ڕاپۆرتە بۆ ئامادەبووان خستەڕوو بۆئەوەی لەداھاتوودا کاری لەسەر بکرێت.
ھەروەھا بڕیاردرا لە داھاتوویەکی نزیکدا لیژنەی دەستپاکی میوانداریی سەرۆکی دەستەی دەستپاکی و کاربەدەستانی دەستەكه‌ بكات بۆ زیاتر ڕوونکردنەوە لەسەر ئەم ڕاپۆرتە. 
ھەر لە کۆبوونەوەکە جەخت لەوە کرایەوە کە پێویستە میکانیزمی گونجاو بدۆزرێتەوە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی پرسی گەندەڵی لەھەرێمی کوردستاندا.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>