جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له‌ مامۆستایان و قوتابییانی به‌شی سیاسیه‌تی گشتیی زانكۆى دهۆك ده‌كات

25/04/2019 01:35:00 م
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25ی نیسانی 2019، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، له‌ هۆلی په‌ناگیری له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان، پێشوازیی له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایان و قوتابییانی به‌شی سیاسه‌تی گشتيی زانكۆی دهۆك كرد.
له‌دیدارێكدا هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، رێكاره‌ یاساییه‌كانی كاری په‌رله‌مانیی له‌ ماوه‌ی چوار خولی ڕابڕوو و به‌رنامه‌ و پلان و كاره‌ له‌پێشینه‌كانی خولی پێنچه‌می په‌رله‌مانی شیكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند: "به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، 15 لیژنه‌ی هه‌میشه‌ییمان هه‌یه‌و كاری سه‌ره‌كیی په‌رله‌مانی كوردستانیش بریتییه‌ له‌ده‌ركردنی یاساو چاودێری و به‌دواداچوون و په‌سه‌ندكردنی بودجه‌، له‌پاڵ ئه‌م كاره‌ سه‌ره‌كییانه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ین دیپلۆماسییه‌تی كاری په‌رله‌مان ببێته‌ به‌شێكى گرنگ له‌ پاڵ كاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی په‌رله‌مان". 
 
 
 
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، باسی له‌ بارودۆخی سیاسیی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و گفتوگۆى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینیى نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردو رایگه‌یاند: "له‌ئێستادا له‌یه‌كتر نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی باش له‌نێوان لایه‌نه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ هه‌یه‌، په‌رله‌مانی كوردستانیش ده‌بێته‌ به‌شێكی گرنگ و كاریگه‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌ سیاسییه‌كان و نابێته‌ سه‌رچاوه‌ی دروستكردنی كێشه‌ بۆ پرۆسه‌ی سیاسی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا".
لای خۆیانه‌وه‌ مامۆستایان و قوتابییانی به‌شی سیاسه‌تی گشتيی زانكۆی دهۆك، وێڕای پیرۆزباییكردنیان له‌ جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربووونی له‌پۆسته‌كه‌ى ، سوپاسی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانیان كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه‌و روونكردنه‌وانه‌ى سه‌باره‌ت به‌ دۆخى په‌رله‌مان و پلان و به‌رنامه‌و كارى په‌رله‌مان و چه‌ندین پرسیاریشیان سه‌باره‌ت به‌ كارو ئه‌ركی په‌رله‌مان  له‌ رووی یاسایی و ده‌ستوورییه‌وه‌ ئاراسته‌ی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان كردو ئه‌ویش وه‌ڵامی پێویستی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانی دایه‌وه‌.
 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان

>